پرسەنامەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام

02:47 - 2022-12-13
کوردستان
668 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامێكی هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر بڵاوكردەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاكام عومەر- مان پێگەیشت كە یەكێك بوو لەو سەركردە گەنجانەی پێشمەرگە كە پارێزگاریی لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەكرد.
سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، بەداخەوە ئەو فەرماندەیە لە كاتی ئەركەكەی بریندار بوو و دواتر شەهید بوو. "ستایشی رۆڵی خۆی و هاوڕێکانی دەکەین کە بەگژ تیرۆردا چوونەتەوە، پرسەی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین، بەرزی و بەرزترین بۆ هەموو شەهیدانی عیراق".

#هیزی کۆماندۆی کوردستان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان