لە رانیە دەست بەسەر 70 تۆن ترشیاتی ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

02:47 - 2022-12-14
کوردستان
608 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لەناوبردنی 70 تۆن بەرهەمی سەرەتایی ترشیاتی لە شاری رانیە راگەیاند.

لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین و قائیمقامیەتی قەزای رانیەوە، دوای پشکنینی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای رانیە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە کارگەی ترشیاتی ئانا، بڕی 70 تۆن ترشیات و مەوادی ترشیات تەلەفکراو رێگەی لێگیرا ببرێتە بازاڕەوە.

 

#رانیە

بابەتە پەیوەندیدارەکان