״كۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەكان״

09:49 - 2022-12-15
عیراق
484 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازیكرد لە رەییان كلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون و خاتوو ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچەران.
لەدیدارێكدا، سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستیی خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ ئاوارەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ نەهامەتییەكان و خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسێی ئاوارەكان و زامنكردنی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، ئەوەش دوای ئەوەی ناوچەكانیان ئاوەداندەكرێتەوە و ودۆخێكی ئاساییان بۆ دەستەبەردەبێت.

# سەرۆك كۆماری عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان