شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی، به كۆڵه‌كه‌ی دیموكراسی له وڵاتان داده‌نرێت و هه‌وڵه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌و چێوارچێوه‌یه‌دا به كه‌موێنه له هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش وه‌سفده‌كرێت.
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ شه‌فافییه‌ت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كێتیش هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می له حكومه‌ت كه سه‌رۆكی حكومه‌ته لا بووبێت، كابینه‌كه‌ی له داهات و خه‌رجی شه‌فافترین بووه.
یه‌كێتی و شه‌فافییه‌ت
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د یاساناس و هه‌ڵگری بڕ‌وانامه‌ی ماجستێر له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: یه‌كێتی له سه‌ره‌تای دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه تائێستا، هه‌ركاتێك بڕ‌یار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م بووبێت و سه‌رۆكی حكومه‌تی لا بووبێت، هه‌وڵی شه‌فافكردنی داهاتی داوه.
سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زگای چاودێری دارایی دروستكرد
«له دوای راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1999، به بڕ‌یاری سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌زگای چاودێری دارایی دروستكرا، كه ئه‌وكات بۆ هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكی نوێ و جێگای سه‌رنج بوو، كه حكومه‌ت به‌وشێوه‌یه توانی هه‌موو داهات و خه‌رجییه‌كان باشتر رێكبخاته‌وه» به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د وای وت.
قوباد تاڵه‌بانی داهێنانی له شه‌فافییه‌تدا كرد
ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌وڵه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كه‌موێنه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ش، چونكه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره حكومه‌تێك به ئاشكرا ده‌ست بۆ چاكسازی و شه‌فافییه‌ت له داهات به‌رێت.
یه‌كێتی داهاتی نه‌وتی شه‌فاف ده‌كرد
ئه‌و یاساناسه ده‌ڵێت:ئه‌گه‌ر داهاته نه‌وتییه‌كانیش له‌لای یه‌كێتی بوایه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه شه‌فافی ده‌كرد وه‌ك چۆن پێشتر یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی پیشه‌سازیی نه‌وت بوو هه‌روه‌ها داهاتی نه‌وتی زۆر به شه‌فافی له‌ڕ‌ێی دیوانی چاودێری داراییه‌وه راده‌گه‌یاند.
شه‌فافییه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی، پارتی له حكومه‌ت بێزاركردووه
پڕۆژه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی به ناوی شه‌فافییه‌ت، تیمی پارتی له حكومه‌ت بێزار كردووه‌و خستوونێتییه به‌رده‌م دووڕیانێك كه خۆشیان نازانن چی بكه‌ن.
د.دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ PUKMEDIA ده‌ڵێت: راگه‌یاندنی سایتی شه‌فافییه‌ت هه‌نگاوێكی زۆر بوێرانه‌و دیموكراسییانه‌یه‌و تیمی پارتی له حكومه‌ت بێزار كردووە و خستوونێتییه به‌رده‌م دووڕیانێك كه نازانێت چی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر داهاته نه‌وتییه‌كانیش له‌لای یه‌كێتی بوایه ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه شه‌فافی ده‌كرد وه‌ك چۆن پێشتر یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی پیشه‌سازیی نه‌وت بوو هه‌روه‌ها داهاتی نه‌وتی زۆر به شه‌فافی له‌ڕ‌ێی دیوانی چاودێری داراییه‌وه راده‌گه‌یاند
«تیمی پارتی له حكومه‌ت یان ده‌بێت چاو له تیمی یه‌كێتی بكه‌ن و داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی ئاشكرا بكه‌ن، یان له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه كلاسیكییه گه‌نده‌ڵییه به‌رده‌وام بن و وه‌ك ئێستا كه‌س نه‌زانێت داهات چه‌نده‌و خه‌رجی چۆن خه‌رج ده‌كرێت» د.دڵپاك تاهیر وای وت.
هه‌نگاوی دووهه‌می شه‌فافییه‌ت به‌ڕێوه‌یه
ده‌شڵێت: هه‌نگاوی یه‌كه‌می شه‌فافییه‌ت شتێكی نه‌هێشته‌وه تا به‌ناوی به دیارنه‌مانی داهات و چۆنێتی خه‌رجكردنی داهاته‌كە، یه‌كێتی، پێ تاوانبار بكرێت، هه‌نگاوی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه شه‌فافییه‌ت داهاتی نه‌وتی و نانه‌وتی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا بكات، كه بێگومان ئه‌وه داوای په‌رله‌مان و خه‌ڵك و لایه‌نه‌كانیشه.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی قوباد تاڵه‌بانی بوو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی.
ئێستا رۆژانه ده‌توانیت سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌ین له سایتی شه‌فافییه‌ته‌وه بزانیت.
PUKMEDIA