خواردنی تەماتە بۆ ئەم کەسانە قەدەغەیە

10:30 - 2022-04-10
ژینگە
483 جار خوێندراوەتەوە

لە عەرەبییەوە لاڤان رەئوف
ناتوانرێت بە ئاسانی دەستبەرداری تەماتە ببین، لە زۆربەی خواردنەکانی رۆژانەماندا هەیە و  لە سەرتاسەری جیهان لە زۆربەی ژەمەکاندا بەکاردەهێنرێت، جگە لەوەی کە رێژەیەکی زۆری لە ڤیتامینات و ئاسنی تێدایە کە لەڕووی تەندروستییەوە بە سوودە، بەڵام زیادەڕۆیی لە خواردنیدا کێشەی تەندروستی دروست دەکات.
تەماتە سەرەڕای تامە خۆشەکەی و بەکارهێنانی لە هەموو جیهاندا، بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکان هەندێک کەس هەن کە خواردنی تەماتەیان لێ قەدەغە کراوە لەبەرئەوەی بۆ تەندروستییان خراپە ئەوانیش:
ئەو کەسانەی کە بەردی گورچیلەیان هەیە، ئەوانەی کە گەدەیان نەخۆشە و ئەو کەسانەشی کە هەوکردن و برینی گەدەیان هەیە.
هۆکاری قەدەغەکردنی تەماتە لەو کەسانە ئەوەیە کە تەماتە رێژەیەکی زۆر لە ترشەڵۆکی  تێدایە و ئامۆژگاری ئەو کەسانەش دەکرێت کە ئەو نەخۆشییانەیان هەیە بەرهەمەکانی تری تەماتە بخۆن وەک دۆشاوی تەماتە.
هەروەها تەماتە چەوری ترشەڵۆکی زیادەی تێدایە، کە دەبێتە هۆی سکچوون و بەهۆی بوونی مادەی سالمونیلا تیایدا  زۆر خواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی گەدە.
جێی باسە ئەو تەماتانەی کە بە ئاگر ئامادە دەکرێن بەسوود ترن لەو تەماتانەی کە تازەن و بەکاڵی دەخورێن، بۆیە وا باشترە پێش بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی کەم  و لەسەر ئاگرێکی کز کوڵێنرێت پاشان بخورێت.
زانایان چەند سوودێکی خواردنی تەماتەیان خستووەتەڕوو بۆ ئەو کەسانەی گرفتی تەندروستییان نییە.
1-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
-2-توانا و تەندروستیی ئێسکەکان دەپارێزێت.
3-هاوکاری پڕۆسەی سووتانی چەوری پێست دەکات.
4-رەونەق بە پێست و قژ دەبەخشێت.
5-یارمەتیدەرە بۆ نەمانی هەوکردن.
سەرچاوە: العربیة

بابەتە پەیوەندیدارەکان