״ئۆكرانیا 15 ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردەكردووە״

10:25 - 2022-12-27
جیهان
232 جار خوێندراوەتەوە

ئا/ تاهیر ئیبراهیم

وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی توركیا، بەیاننامەیەكی سەبارەت بە قەبارەی ئەو كاڵایانە بڵاوكردەوە كە لە رێگەی رێڕەوی دانەوێڵە لە ئۆكرانیاوە بەڕێكراون.
عادل كارا، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سەرەتای مانگی هەشتەوە تا 25ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ، 585 كەشتی باركراو بە 15 ملیۆن و 80 هەزار تۆن دانەوێڵە، لە (رێگەی رێڕەوی دانەوێڵە)وە لە بەندەرەكانی ئۆدێسا، كرۆنۆمۆرسك و یوژنی ئۆكرانیاوە لە دەریای رەشەوە بەڕێكراون.
لە بەیاننامەكەیدا باسی لەوەشكردووە كەشتییە بارهەڵگرەكان 13 جۆری جیاوازی باریان لە (جۆ، گەنم، سۆیا، ئاردی گوڵەبەڕۆژە، گەنمەشامی، نۆك، تۆوی گوڵەبەڕۆژە، چەوەندەر، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، تۆوی رەز (كانۆلا)، گەنمەشامی و رۆنی سۆیا، هەڵگرتووە. ئەوەش خراوەتەڕوو كە لە كۆی ئەو 585 كەشتییە، 171 كەشتییان بارەكانیان گواستۆتەوە بۆ بەندەرەكانی توركیا، كە قەبارەی ئەو كەلوپەلانەی گەیەنراونەتە بەندەرەكانی توركیا دوو ملیۆن و 247 هەزار و 564 تۆنە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان