یەک ملیۆن نەمام لە سلێمانی دەڕوێنرێت

01:48 - 2022-12-28
کوردستان
842 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستاندا هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دەستپێکی هەڵمەتەکە لە سلێمانی و لە شەقامی دووسایدی گۆیژە – ئەزمەڕ، سەروو فلکەی بەرزاییەکانی سلێمانی، دووڕیانی تونێلی ئەزمەڕ و دۆڵەمیران، نزیک فلکەی ئەحمەد بلدۆزەر دەگرێتەوە.
لەو بارەیەوە حسێن حەمە کەریم نوێنەری نووسینگەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی تایبەت بە هەڵمەتەکە بەسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە پرۆسەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و بۆ سەوزکردنی کوردستانە کە ئەمەش بەشێکە لە سیاسەتی یەکێتیی نەشتمانیی کوردستان بۆ سەوزکردنی کوردستان وەک درێژەپێدەری سیاسەتی سەرۆک مام جەلال کە گرنگییەکی زۆری بە ژینگە و سەوزکردنی کوردستان داوە و ئێستاش سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیڕەوی دەکات.
نوێنەرەکەی نووسینگەی سەرۆک بافڵ دەڵێت، نەمامەکان نەمامی دارستانی هەمیشە سەوز و هەڵوەریون و بەڕێوەبەرێتی پاوان و دارستانی سلێمانی هەڵمەتی رواندنەکە جێبەجێدەکات، هەر کەس و لایەنێکی تریش بیەوێت بەشداربێت ئێمە هاوکاریی دەکەین.

 

#بافڵ جەلال تاڵەبانی ##ئاشتکردنەوەی_سلێمانی ##یەکێتی_سەوز_دەبێت #PUK_Goes_Green

بابەتە پەیوەندیدارەکان