عومان و ژاپۆن رێکەوتنێک بۆ هەناردەکردنی غاز ئیمزا دەکەن

08:23 - 2022-12-29
جیهان
315 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی عومانی بڵاویکردۆتەوە، «عومان و ژاپۆن رێکەوتنێکیان ئیمزا کردووە کە ساڵانە 2,35 ملیۆن تۆن غازی سروشتی هەناردەی ژاپۆن بکرێت».
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای ژاپۆنی «جیرا»، ساڵانە بڕێکی پێویست غازی سروشتی شل لە سوڵتانیەتی عومان وەردەگرێت، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ژاپۆن.
بەگوێرەی ئاژانسەکە ماوەی گرێبەستەکە لەنێوان هەردوو وڵاتدابۆ ماوەی 5-10 ساڵ درێژدەبێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە رێکەوتنەکە لە ساڵی 2025ەوە دەستپێدەکات.
سەڵتەنەتی عومان ساڵانە غازی سروشتی لەنێوان 50 - 55 ملیار مەتر سێجا بەرهەم دەهێنێت، هەروەها بە تێکڕا یەک ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاویش لە رۆژێکدا بەرهەم دەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان