پەیامی پیرۆزبایی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زاینییەوە

07:35 - 2022-12-31
کوردستان
345 جار خوێندراوەتەوە

هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زاینی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم، پیرۆزبایی تایبەتی خۆشم ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، ئومێد دەکەم ساڵی تازە ساڵی خۆشی و شادی و کامەرانی بێ بۆ گەلەکەمان، ئەم ساڵە ببێتە وێستگەیەکی تازە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا دروست بووە.

لە کەلتوری دەوڵەمەندی گەلەکەماندا، هەمیشە بۆنەو یادەکان هەوێنی ئاشتەوایی و پەرەدان بەگیانی لێبووردەیی بووە، هیوادارم هاتنەوەی سەری ساڵی تازە ببێنە هەوێنی ئاشتی، تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن لەپێناو یەکڕیزی و یەکگوتاری کوردو هەوڵ بدەن لەپێناوی گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە گەورەکانی گەلەکەمان، ئەو ئاوات و ئامانجانەی ساڵەهایە قوربانی بۆ دەدەین و رووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدمان لەپێناوی داوە، دەبێت بەرامبەر ئەو خەبات و قوربانیدانە بەرپرسانە مامەڵە بکەین و ناکرێت دەستکەوتەکانمان بکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکان.

دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زاینی کوردستانیان پیرۆز دەکەم، بەهیوای ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی.


کۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان