سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەسەر پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە

08:05 - 2023-01-05
عیراق
388 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەسەر پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەی قانونی بودجە بۆ دەستکردن بە هەنگاوەکانی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

د.لەتیف جەمال رەشید، لە کۆشکی بەغدا چاویکەوت بە تەیف سامی وزیری دارایی و دۆخی ئابووری و دارایی وڵاتی لەگەڵدا تاوتوێکرد.   

 لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار باسی لە بەشداریی داهاتووی عیراق کرد لە کۆنفرانسی داڤۆس، هەروەها ویستی خۆی دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی کار بکرێت عیراق رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە هاندانی بازرگانان و سەرمایەداران بۆ ئەوەی وەبەرهێنان بکەن لە پڕۆژەیەکدا کە بەشدار بێە لە گەشەپێدانی دۆخی ئابووری ناوخۆیی، بەتایبەت دوای ئەوەی عیراق سەقامگیری ئەمنی و ئابووریی بەخۆوە بینیوە.

 سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پەلەکردن لە  پەسەندکردنی پڕۆژەی بودجە بۆ درێژەدان بە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەروەها بۆ بەردەوامیدان بە گوڕوتینی پێشکەوتن و پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و دۆخی راستەقینەی هاووڵاتیان بە شێوازێک کە مافە رەواکانیان بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بەدیبێت.

 لە بەرامبەردا، وەزیری دارایی روونکردنەوەیەکی لەبارەی پێشهاتەکانی دۆخی دارایی و ئاستەنگەکانی بەردەم پێشکەوتنی ئابووری و شێوازەکانی تێپەڕاندنیان خستەڕوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان کە سەقامگیری بەدیبهێنێت لە وڵاتدا لە ئاستە جیاوازەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان