״تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكان״

09:58 - 2023-01-08
عیراق
335 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، لەگەڵ نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، كۆبۆوە و تاوتوێی بارودۆخی گشتیی وڵاتیان كرد و پێویستیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پتەوكردنی یەكڕیزیی نیشتمانی و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و چارەسەركردنی كێشەكانیان، دووپاتكردەوە.
جەختیشیانكردەوە لەسەر گرنگیی پشتگیریكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی، بەتایبەتی ئەوەی راستەوخۆ پەیوەندیی بە پێداویستی و دۆخی ژیان و خزمەتگوزاریی هاووڵاتیانەوە هەیە. لەو چوارچێوەیەشدا، سەرۆك كۆمار تەئكیدیكردەوە لە «پەلەكردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان».

بابەتە پەیوەندیدارەکان