چین، فڕۆکەخانە و سنوورەکانی بە رووی جیهاندا دەکاتەوە

11:34 - 2023-01-09
جیهان
165 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم 

چین بۆ یەکەمجار لەدوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە سنوورەکانی بە رووی گەشتیارانی نێودەوڵەتیدا کردەوە، بەبێ کەرەنتینە رێگە بەو کەسانەش دەدات کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دێن، هەروەها رێگە بە چینییەکان دەدات بچنە دەرەوەی وڵات.
هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی هاتوچۆ، کە ئامانج لێی کۆنترۆڵکردنی پەتای کۆڤید 19 بوو، هاوکاتە لەگەڵ گەورەترین وەرزی گەشتکردن لە چین، کە خاڵەکانی دەرچوون لە وڵاتەکە قەرەباڵغ دەبن بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی سەری ساڵی چینی.
دوای ئەوەی چین هەموو سنووردارکردنی پەتاکەی هەڵوەشاندەوە، سەدان هەزار کەس لە چین پلانیان هەیە لە ماوەی داهاتوودا گەشت بکەن. هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی چین لە کاتێکدایە شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرێک لە شارەکانی سەرتاسەری وڵاتدا دەرکەوتووە.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، زۆرێک لە گەشتیاران، لە وەجبەی یەکەمی گەشتەکانیاندا رژانەناو فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان لە چین، ئاسوودەیی خۆیان دەربڕی کە ناچار نەبوون رێکارەکانی کەرەنتینە ئەنجام بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان