ساڵی رابردوو گەشتیاری بەڕێژەی 35% زیادیكردووە

04:56 - 2023-01-09
کوردستان
491 جار خوێندراوەتەوە

سیروان تۆفیق بەڕێوبەری بەبازاڕكردنی گەشتیاری لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ساڵی 2022، 6 ملیۆن و 168 ھەزار گەشتیار هاتوونەتە ھەرێمی كوردستان، بەڵام ساڵی  2021 تەنها 4 ملیۆن و 189 ھەزارە 431 گەشتیار سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردووە.

بەڕێوبەری بەبازاركردنی گەشتیاری لە دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێمی كوردستان وتیشی،   بە بەراورد بە ساڵی 2021، ساڵی 2022 ملیۆنێك و 978 و 431 گەشتیار زیادیكردووە كە دەكاتە رێژەی لە 35٪، ئاشكراشیكرد، لەسەری ساڵدا 64 ھەزار گەشتیار سەردانی سلێمانی و 61 ھەزار سەردانی ھەولێر و  55 ھەزاریش سەردانی پارێزگای دهۆكیان كردووە.

#گەشتیار

بابەتە پەیوەندیدارەکان