چۆن خۆت لە چەوری رزگار دەكەیت؟

10:29 - 2023-01-10
هەمەرەنگ
439 جار خوێندراوەتەوە

دەتەوێت لە ورگت رزگارت بێت و چیتر چەوری تێدا كۆنەبێتەوە؟ ئێستا دەڵێیت وەك وتویانە تەنها وەرزش چارەسەرە، راستە وەرزش چارەسەرە، بەڵام ئەوەشت بیر بێت هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئەو چەورییە خواردنەكانتە، چونكە لە 80% خواردنەكان كاریگەریان هەیە و 20% وەرزش، ئیتر پێویستە بزانیت چی دەخۆیت.

 ئارنۆڵد پاڵەوانی جیهان وتەیەكی بەناوبانگی هەیە دەڵێت: ماسولکەی گەدە بە وەرزش دەرناكەوێت، بەڵكو لە چێشتخانەی ماڵەكەتدا دەردەكەوێت.
 ئەو خواردنانە چین كە پێویستە بیخۆیت؟ 

خواردنی هەر یەك لە ماسی، مریشك، گۆشتی سوور، میوە، سەوزەوات، ئاو، چەرەساتە ئاساییەكان واتە سوێر نەبێت، ئەمانە وادەكەن ببیت بە خاوەنی جەستەیەکی تەندروست.

ئەو خواردنانە چین كە پێویستە نەیخویت؟
خواردنی هەر یەك لە شیرینی، شەكری ناسروشتی، نانی سپی، برنجی سپی، خواردنەوە گازییەكان، كاریگەری خراپیان هەیە خۆتانی لێ بەدووربگرن.

سه‌رچاوه‌

سجاد السومری له‌ ئینستاگرامه‌وه‌

دیانا ئەحمەد

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان