یونسێف: زیاتر لە یەك ملیۆن منداڵ لە عیراقدا پێویستیان بە یارمەتی بەپەلەیە

10:27 - 2023-01-17
جیهان
284 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی یونسێف لە راپۆرتێكدا، ئاماژەی بەوەكردووە كە نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە عیراقدا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە كە لەو ژمارەیە زیاتر لە یەك ملیۆنیان منداڵن.
لە راپۆرتەكەدا، یونسێف ئەوەشی خستۆتەڕوو كە رێكخراوەكەیان زیاتر لە نیوەی پڕۆژە و هاوكارییەكانیان راگرتووە، ئەوەش بەهۆكاری كورتهێنان لە سندوقی هاوكارییەكانیاندا، كە بەشێوەیەكە تا مانگی ئەیلولی 2022 لەلایەن وڵاتانی كۆمەكبەخشەوە بڕی 10 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار بەخشراوەتە رێكخراوەكەیان، ئەوە لەكاتێكدایە، كە بۆ یارمەتی و هاوكارییەكانیان پێویستیان بە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان