تەمەنی نزیكەی 40 ساڵە و رۆڵی یەكلایی كەرەوە دەگێڕێت لە جەنگی روسیا و ئۆكرانیا.

11:15 - 2023-01-18
جیهان
364 جار خوێندراوەتەوە

هەلیكۆپتەری ئاپاچی دروستكراوی ئەمریكایە، لەلایەن كۆمپانیای فڕۆكەوانی بۆینگ-ەوە بەرهەمهێنراوە، لە ساڵی 1984ەوە خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە.
بەریتانیا ژمارەیەك هەلیكۆپتەری ئاپاچی بۆ سوپای ئۆكرانیا رەوانەكردووە، كە چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەلیكۆپتەرە رۆڵی یەكلاییكەرەوە بگێڕێت لە جەنگی روسیا و ئۆكرانیا.  
ئاپاچی پشتیوانی لە سەربازانی ریزی پێشەوەی جەنگ دەكات بۆ تێكشكاندنی تانك و زرێپۆشەكان، لەبەرئەوەی هەڵگری موشەكی تێكشكێنەری ستینگەرە.
وەك باس دەكرێت ئاپاچی لە جەنگی دووەمی كەنداو دا لە ساڵی 1991 دژی سوپای عیراق  نزیكەی 500 تانكی عیراقی تێكشكاندووە.
ئاپاچی ناوی ئامرازێكی بە هێزی جەنگی هیندییە سوورەكان بووە، دواتر دروستكەرانی ئەم هەلیكۆپتەرە ناوی ئاپاچییان لەوانەوە وەرگرتووە و بۆ ئەم هەلیكۆپتەرەیان بەكاریانهێناوە.

sputnik arabic

فەرید دڵشاد




بابەتە پەیوەندیدارەکان