چ شتێك گورچیلەی مرۆڤ وێران دەكات؟

11:51 - 2023-01-22
هەمەرەنگ
832 جار خوێندراوەتەوە

بێگومان زیادەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی هەر شتێك بەشی خۆی زیانی هەیە، بەتایبەت دەرمان چونكە زیانی بە ئەندامەكانی لەش دەگەیەنێت، پێویستە ئاگاداری خۆت و تەندروستیت بیت، هەمیشە ئەوە بزانە راستە دەرمان بۆ چارەسەركردن بەكاردێت، بەڵام بۆ تەندروستی زیانی هەیە، گورچیلە یەكێكە لە ئەندامە جیاواز و چالاكەكانی لەش پێویستە زۆر بە وردی ئاگاداری بیت چونكە گورچیلە ئەو ئەندامەیە كە جەستە پاك دەكاتەوە لە مادە ژەهراوی، زیادەڕۆییەكان، گورچیلە سوڕی خوێنیش رێكدەخاتەوە، زیان گەیشتن بە گورچیلە چاكبوونەوەی نییە ئاگاداری تەندروستی گورچیلەتان بن. چ شتێك بۆگورچیلە خراپە؟ 1- حەپی ئازار شكێن. 2- جگەرە كێشان 3- بڕێكی كەم لە ئاو خواردنەوە 4- بەكارهێنانی برێكی زۆر لە خوێ. 5- خواردنەوە گازییەكان 6- پڕۆتین، مەبەست لەو پڕۆتینەیە كە وەرزشوانان دەیخۆن.

  له‌ ئینستاگرامه‌وه‌

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان