״بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی زانكۆكان و پڕۆسەی خوێندن و خزمەتكردنی خوێندكاران״

10:05 - 2023-01-24
کوردستان
521 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، لە دوو دیداری جیادا چاویكەوت بە ژمارەیەك لە یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و راگرانی كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی، راپەڕین، چەرمۆ، پۆلیتەكنیك.

لەو دیدارانەدا، خاتوو شاناز پیرۆزبایی لێكردن بەبۆنەی دەستبەكاربوونیانەوە و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواستن لەو ئەركە نوێیەیاندا، پشتگیری و پشتیوانی خۆشی بۆ سەرخستنی كاروبارەكانیان دەربڕی، راشیگەیاند: داواتان لێدەكەم پلانی پێویست ئامادەبكەن بەپشت بەستن بەلێهاتوویی و شارەزایی و سەرچاوە مرۆییە بەردەستەكان و وەك یەك تیم كاربكەن بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیی زانكۆكان و پڕۆسەی خوێندن و خزمەتكردنی خوێندكاران. 

هاوكات خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، گرنگی پێشخستنی سێكتەری خوێندنی باڵای دووپاتكردەوە وەك سێكتەرێكی گرنگ بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگە و پەروەردەكردن و پێگەیاندنی كادری ئەكادیمی لێهاتوو لە پسپۆڕی جیاجیادا لەپێناوی خزمەتكردنی كۆمەڵگە و بەرەوپێشبردنی وڵاتدا.

#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان