دیمانه: نێرگز قادر
سی و هه‌شت ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی شه‌هید مامه‌ڕیشه‌و هاوڕێكانیدا له كه‌رتی چواری جه‌باری، له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا كچان حه‌سه‌ن ناسراو به نیشتمان هاوسه‌ری شه‌هید مامه‌ڕیشه بۆ كوردستانی نوێ ده‌دوێت و باسی ژیانی كۆمه‌ڵاتییان ده‌كات.
٭بۆچی پێتخۆشه هه‌میشه یادی مامه‌ڕیشه له كه‌ركوك بكرێته‌وه؟
-دۆخی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتی له‌به‌رچاو ده‌گرین، پێم‌خۆش نییه هه‌موو ساڵێ ئه‌رك بخه‌ینه به‌ر خه‌ڵكی، گه‌ر له هیچ شارێك یادی مامه‌ڕیشه نه‌كرێته‌وه، پێمخۆشه له كه‌ركوك یادی بكرێته‌وه، له راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه گرنگی پێبده‌ن، چونكه مامه‌ڕیشه زۆر كه‌ركوكی خۆشده‌ویست، بۆیه به‌لامه‌وه گرنگه له كه‌ركوك یادی بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ساڵێ كه‌ركوكییه‌كان و مه‌ڵبه‌ندو مه‌كته‌ب سیاسیش به‌شكۆوه یادی مامه‌ڕیشه به‌رز راده‌گرن.
٭دوای 38 ساڵ له شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه، گوزه‌رانت چۆنه، له‌گه‌ڵ كێدا ده‌ژیت؟
-هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی مامه‌ڕیشه شه‌هیدبووه ژیانی من خۆشی تێدا نه‌ماوه، هه‌ر رۆژه و له ترسی گیانمان له ده‌رگای ماڵێك بووین، ئاگاداریم بۆ هات كه هاتوچۆ نه‌كه‌م، ئێمه چووینه ماڵی كه‌ریم ئاغا له چه‌مچه‌ماڵ، ماوه‌ی سێ ساڵ له‌وێ مامه‌وه، كه‌س خانووی به‌كرێ پێنه‌ده‌داین، ده‌ترسان، چونكه ئێمه خانه‌واده‌ی مامه‌ڕیشه بووین، دوای شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه، خوشكه‌كه‌م و براكه‌م و براژنم ده‌ستگیركران، ئێستاش ژیانێكی ئاسایی ده‌گوزه‌رێنین.
٭چۆن مامه‌ڕیشه‌ت ناسی، پێشتر له‌سه‌ر قاره‌مانێتیی مامه‌ڕیشه هیچت بیستبوو؟
-بێگومان ئێمه هاتوچۆی خێزانیمان هه‌بوو، مام شوكری باوكی مامه‌ڕیشه هه‌میشه ده‌هات بۆ ماڵمان، بیرمه جارێك باوكی پێیوتم: ده‌بێت مام حه‌سه‌ن تۆم پێنه‌دات بۆ ریشه؟ منیش پێموت باوكم ده‌زانێت، به‌و بڵێن باشتره، ئیتر باوكی مامه‌ڕیشه حكومه‌ت بردی تا ئێستا بێسه‌روشوێنه.
دوای ئه‌و رووداوه مامه‌ڕیشه هاته نێو دێ، به باوكمی وت: هاتووم بۆ خوازبێنیی كچان، گه‌ر پێم بده‌یت هه‌ر خزمین، نه‌شیده‌یت هه‌ر خزمین، باوكم منی پێشكه‌شكرد، سه‌ره‌تا دایكم رازی نه‌بوو، ده‌یوت ژیانمان تێكده‌چێت، دواتر ئه‌ویش رازی بوو.
من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریم له‌گه‌ڵی نه‌بوو، ناو و پاڵه‌وانێتیی ئه‌وم زۆر بیستبوو، یه‌كجار هات بۆ ماڵمان خه‌ریكی چنینی لفكه بووم، وتی: باوكت له ماڵه؟ وتم نا، پێكه‌نی و رۆیشت، ته‌نها ئه‌و جاره پێش ئه‌وه‌ی زه‌ماوه‌ند بكه‌ین بینیم.
٭كاتێك زه‌ماوه‌ندت له‌گه‌ڵ مامه‌ڕیشه كرد، هیچ ماڵی تایبه‌ت به‌خۆتان هه‌بوو یان تۆش بوویت به پێشمه‌رگه؟
-مامه‌ڕیشه منی ماره كرد و چووه‌وه بۆ شاخ و تاماوه‌ی سێ مانگ نه‌هاته‌وه، باوكم نامه‌ی بۆ نارد تا بێت من بگوازێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی شه‌هیدی بكه‌ن، ئێوارانێك مامه‌ڕیشه ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزه‌ری هێناو منیان برد، دایكم په‌تۆیه‌كی دا به‌سه‌ر شانمدا و وتی: با سه‌رمات نه‌بێت، جلی ره‌شی كوردیم له‌به‌ربوو، تا چووینه ماڵی كاك سابیر له كوڕه‌داوێ، له‌وێ جلوبه‌رگی سپیی كوردیم له‌به‌ركرد له‌گه‌ڵ سه‌رپۆشی سپی، هه‌ر ئه‌و شه‌وه چووینه گوندی تاڵه‌بان، له‌وێشه‌وه چووینه‌وه بۆ ته‌كیه‌ی جه‌باری، شه‌وی زه‌ماوه‌ندی من هه‌ر له نێو ئۆتۆمبێل بوو، ئه‌و كات ته‌مه‌نم ته‌نها پانزه ساڵ بوو.
هه‌ر كه‌س منی ده‌بینی له‌گه‌ڵ قافڵه‌ی مامه‌ڕیشه ده‌یوت دیله، نه‌یانده‌زانی بووكم، ساڵ و نیوێك له‌گه‌ڵ مامه‌ڕیشه بووم، هه‌ر رۆژه‌ی له ماڵێك بووین، ماڵمان نه‌بوو، مامه‌ڕیشه پیاوێكی زۆر تووڕه بوو، به‌ڵام ساده‌و ده‌ست و دڵ باش.
٭چ یاده‌وه‌رییه‌كی مامه‌ڕیشه‌ت بیرناچیته‌وه؟
-ئه‌وه‌ی بیرم نه‌چێته‌وه ئه‌وه‌یه دوو رۆژ پێش شه‌هیدبوونی سه‌ری تاشی و پێموت: بۆچی وات له‌خۆت كردووه؟ وتی من شه‌هید ده‌بم، سه‌رپێچه‌كه‌م هه‌ڵبگره لای خۆت، زۆر بێتاقه‌ت بوو، كاتێك ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد من زۆر دڵته‌نگ بووم و زۆریش گریام، وتم: شتی وانه‌ڵێیت، ئیتر ئه‌و رۆیشتنه رۆیشت و نه‌هاته‌وه.
٭رووداوی شه‌هیدكردنی مامه‌ڕیشه چۆن بوو؟
-دوای دانوستانه‌كان ته‌حسین شاوه‌یس ریشه‌ی فریودا و بردی و كوشتی، به پیلان بردیان، ئێواره بوو، گۆڕی فه‌تاح باوه‌یان هه‌ڵده‌گرت، میوانێكی زۆرمان هه‌بوو، مامه‌ڕیشه نه‌خۆشبوو، هاته‌وه دوو پیاو هاتن بۆ لای، لێم پرسی چی بووه؟ به‌ڵام هه‌رگیز نهێنیی كاره‌كانی به‌منیش نه‌ده‌وت، ئه‌و چوو رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌حسین شاوه‌یس بكات، به‌ڵام ئه‌وان به پیلان بوون، پێشتر مامه‌ڕیشه به مام جه‌لالی وتبوو تا بڕوات، به‌ڵام مام جه‌لال نه‌یهیێشت بڕوات، ئه‌مجاره به‌نهێنی و بێ ئاگاداری مام جه‌لال رۆیشت، مامه‌ڕیشه ده‌یوت: هیچ كوردێك خیانه‌ت له من ناكات، من به‌ده‌ستی كورد ناكوژرێم، گه‌ر به قسه‌ی مام جه‌لالی بكردایه، شه‌هید نه‌ده‌بوو.
مام جه‌لال پێیوت: وه‌ره ئه‌م كاره مه‌كه‌و مه‌ڕۆ، ئه‌وه دوو خێمه، یه‌كێك بۆ تۆ و نیشتمان، یه‌كێكیش بۆ من و هێرۆ خان، كه‌چی مامه‌ڕیشه گوێی نه‌گرت و رۆیشت، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش كۆتاییه‌كه‌ی بوو.
٭مامه‌ڕیشه منداڵی نه‌بوو، كێ شوێنێ منداڵه‌كانی مامه‌ڕیشه‌ی گرتووه‌ته‌وه؟
-راسته ئێمه منداڵمان نه‌بوو، له دوای شه‌هیدكردنی مامه‌ڕیشه نه‌هامه‌تیی زۆرم بینی، به‌ڵام برازاكانم شوێنی نه‌بوونی منداڵیان بۆ من گرتووه‌ته‌وه و زۆر منیان خۆشده‌وێت، هه‌میشه له نزیكی منن، له‌گه‌ڵ من گه‌وره‌بوون، هه‌ر له‌گه‌ڵ منیش ده‌ژین.
٭په‌یوه‌ندیی مامه‌ڕیشه و سه‌رۆك مام جه‌لال له چ ئاستێكدا بوو؟
-مام جه‌لال هه‌میشه بۆ خوانی تایبه‌ت من و مامه‌ڕیشه‌ی بانگده‌كرد، پاره‌ی پێدام وه‌ك دیاری، له پاش شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه‌ش چه‌ندین جار مام جه‌لالم بینی، پێموت: مامه گیان مزگه‌وتێك دروستبكه‌ن به‌ناوی مامه‌ڕیشه‌وه، ئه‌ویش وتی به‌سه‌رچاو، مزگه‌وته‌كه‌یان دروستكرد.
له دوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لالیش كاك قوباد زۆر هاوكارمه، له‌سه‌ر داوای كاك قوباد شاره‌وانی خانووه‌كه‌یان روخاندم و بۆیان نوژه‌نكردمه‌وه، ئێستا خانووه‌كه‌م له قۆناغی كۆتایی ته‌واوبووندایه.
گه‌ر هیچیشم بۆ نه‌كه‌ن من هه‌ر یه‌كێتیم خۆشده‌وێت، هه‌رگیز گله‌یی ناكه‌م، كوڕه‌كانی مام جه‌لال هه‌رچۆن و هه‌رچی بن هه‌ر كوڕی مامن، قه‌ت ناتوانم پشتیان لێبكه‌م و زۆریش خۆشمده‌وێن.
٭له زۆرێك ناوچه به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان پشت به‌تۆ ده‌به‌ستن تۆ هاوكارییان ده‌كه‌یت، ئه‌و مووچه‌یه‌ی هه‌ته به‌شی خۆت و هاوكارییه‌كانی هاووڵاتیان ده‌كات؟
-به‌داخه‌وه مووچه‌كه‌م كه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بێته ده‌رگام نائومێدی ناكه‌م، مامه‌ڕیشه‌كه‌ی من ژیانی له‌پێناوی خه‌ڵكدا به‌خشی، پاره چییه، خۆزگه مووچه‌كه‌م زۆر بوایه تا بتوانم هاوكاریی هه‌موان بكه‌م.
٭ئایا له نێو یه‌كێتی هیچ پله‌یه‌كی حزبی و رێكخراوه‌ییت هه‌یه؟
- من ئه‌ندامی كۆمیته‌م، به‌هۆی سه‌رقاڵیم به‌ته‌ندروستیی دایكمه‌وه نامه‌وێ پله‌ی به‌رزتر وه‌ربگرم، پێم خۆشه له‌بری من خه‌ڵكی به‌توانا و دڵسۆز بێته پێشه‌وه.
٭زۆركات كاتێك گرفتێك له نێو ماڵی یه‌كێتی دروستده‌بێت و كه‌سانێك جیاده‌بنه‌وه داوا له‌تۆ ده‌كه‌ن پشتیوانیان بیت؟
-به‌ڵێ، به‌ڵام هه‌رچی حزبێكی تر له یه‌كێتی جیابووه‌ته‌وه یا جیاببێته‌وه به من بڵێن پشتیوانیان بم، وه‌ڵامی من نه‌خێر بووه، من هه‌رگیز خیانه‌ت له حزبه‌كه‌ی مامه‌ڕیشه، ناكه‌م، دواجاریش سه‌رۆكی یه‌كێتیم بینی زۆر رێزی لێگرتم، من كوڕه‌كانی مام به‌كوڕی خۆم ده‌زانم، یه‌كێتی له‌هه‌ر دۆخ و قۆناغێكدا بێت هه‌رگیز پشتی تێناكه‌م.
٭ئه‌و عیشقه چییه كه دوای شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه‌ش كۆتایی نایه‌ت؟
-راسته شه‌هیدبوونی مامه‌ڕیشه داخێكی هێنده گه‌وره بوو، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه من هێشتا برینی رۆیشتنی ئه‌وم به‌ته‌ڕی ماوه‌ته‌وه، ئه‌و دوای خۆی ناو و رێز و شكۆی له نێو خه‌ڵكیدا بۆ جێهێشتم، خه‌ڵكی به‌دایكی خۆیان ناوم ده‌به‌ن، من چۆن ئه‌وه له بیرده‌كه‌م، من نیشتمانی مامه‌ڕیشه‌م، ئه‌وه‌ی هه‌مه هی مامه‌ڕیشه‌یه، من چوار جار چوومه‌ته ماڵی خودا، دوو جار حه‌جم بۆ ئه‌ویش كردووه.
٭له ژیاندا ئامۆژگاری تۆ چی بوو بۆ مامه‌ڕیشه؟
-من هه‌میشه ده‌موت ئاگات له خۆت بێت، هانم ده‌داو پێمده‌وت: ناحه‌قی به‌رامبه‌ر كه‌س نه‌كه‌یت، زوڵم له كه‌س نه‌كه‌یت، به‌ناحه‌ق كه‌س نه‌كوژیت.
٭ناوی نیشتمان مامه‌ڕیشه پێیدایت؟
-به‌ڵێ كاتێك منی ماره كرد وتی: ئیتر كچان نیت، تۆ ئیتر نیشتمانی منیت، ئه‌و هێنده عاشقی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی بوو، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناوی منی كرد به نیشتمان.