زیانی كارەساتە

12:55 - 2023-01-28
جیهان
263 جار خوێندراوەتەوە

سروشتییەكانی ساڵی 2022 بە 313 ملیار دۆلار مەزەندە كراوە
بەپێی راپۆرتی رێكخراوی (A.O.N) تایبەت بە بواری  بیمە، كارەساتە سروشتییەكان، كە زۆربەیان بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە بووە، لە ساڵی 2022 زیانی ئابووری بەبڕی 313 ملیار دۆلار بە جیهان گەیاندووە، كە كەمترە لە نیوەی ئەو بڕە پارەیە قەرەبوو كراوەتەوە.
هەر بەپێی ئاماری ئەو رێكخراوە، لە ساڵی 2022 ژمارەی كارەساتە سروشتییەكان لەجیهان بەتایبەت لافاو و زریان زیادیكردووە و گەیشتۆتە 420 كارەسات، ئەوەش لەكاتێكدایە بە تێكڕا كارەساتە سروشتییەكان لە ساڵی 2020 ژمارەیان گەیشتۆتە 400 كارەساتی سروشتی.
ئامارەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، زۆربەی كارەساتە سروشتییەكان، كە زیانی گەورەی زۆری هەبووە، لە ئەمریكا  و ئوسترالیا بووە، زۆربەیان بەهۆی زریان و لافاوەوە بووە.

سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان