جەنەڕاڵێكی ئەمریكا پێشبینی ساڵی شەڕ لەگەڵ چین دەكات

03:01 - 2023-01-29
جیهان
357 جار خوێندراوەتەوە

جەنەڕاڵێكی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەبارەی دەستپێكردنی شەڕ لە نێوان چین و ئەمریكادا لە ساڵی 2025 لەسەر تایوان، هاوكات ژەنەڕاڵ میشێل مینهانی هێزی ئاسمانی، لە یاداشتێكدا كە پەنتاگۆن بۆ ئیف پی ئێن پشتڕاستی كردووەتەوە نووسیویەتی: "هیوادارم هەڵە بكەم، دڵ و دەروونی من پێم دەڵێت كە ئێمە لە ساڵی 2025دا شەڕ دەكەین،  جەختی لەوەش كردەوە كە هەڵبژاردنی تایوانی ساڵی 2024 "هۆكارێك" دەداتە سەرۆكی چین، پێشبڕكێی سەرۆكایەتی بۆ كۆشكی سپیش كە بۆ هەمان ساڵ دانراوە، ژەنەڕاڵی ئەمریكا داوا لە هێزەكانیان دەكات مەشق بكەن بۆ خۆئامادەكردن بۆ جەنگ بەتایبەتی بەچوونە ناو مەوداكانی تەقەكردن و ئامانجێكی دیاریكراو ، لە مانگی ئابدا چین لە بەرنامەیەكی بێوێنەدا لە دەوروبەری تایوان  مانۆڕی سەربازی کرد، لە وەڵامی سەردانێكی نانسی پێلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بۆ دوورگەكە، چین ئەو دوورگەیەی كە  24 ملیۆن كەسی تیایە وەك یەكێك لە هەرێمەكانی دەبینێت كە لە كۆتایی شەڕی ناوخۆی چین لە ساڵی 1949ەوە نەیتوانیوە لەگەڵ بەشەكانی تری ناوچەكە یەكیبخاتەوە.
بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە نزیك بوونەوە لەم ساڵانەی دواییدا لە نێوان دەسەڵاتدارانی تایوان و ئەمریكا كە پشتگیری سەربازی بۆ دوورگەكە لە دژی پەكین دابین دەكات.

سەرچاوە:  سكای نیوز

دیانا ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان