ئاوات کۆکەیی
كاك ئارام (شاسوار جه‌لال سه‌عید) سه‌ركرده كاریگه‌ره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌رده‌می بێ پشت و په‌نایی شۆڕش و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كورستان، كه شه‌هیدكرا هێشتا 31 ساڵی رێكی ته‌مه‌نی ته‌واو نه‌كردبوو، به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌وه بوو به‌و كاریزمایه‌ی تائێستاش زۆرێك له هاوڕێكانی و هاوڕێبازه‌كانی و ته‌نانه‌ت زۆریش له‌وانه‌ی كه هه‌ر نه‌یانبینیوه به (كاك ئارام) ناوی ده‌هێنن.
ئه‌م ناوهێنانه هێنده له‌سه‌ر زاران خۆشه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌هید ئارام زیندووبێت و هه‌ر له‌ناوماندابێت.
ئه‌و (كاك)ه‌ی بۆ ئارامی مه‌زن به‌كار ده‌هێنرێت جیاوازه له هه‌ر كاك-ێكی تر كه بۆ كه‌سێك و كه‌سایه‌تییه‌كی تر به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئارامی شاسوار به‌كارده‌هێندرێت پڕپڕه له عیشق و له خۆشه‌ویستییه‌كی راستگۆیانه‌ی بێ مه‌رام، له رێزێكی گه‌وره، گه‌وره به قه‌د باڵای خودی ئارام.
به‌ڕاستیش سه‌یره و مایه‌ی سه‌رسامیشه كه‌سێك به گه‌نجی ئاوا رۆبچێته ناو ناخی ده‌وروبه‌ره‌وه‌و دوای نزیكه‌ی نیو سه‌ده له شه‌هیدبوونی، به‌جۆرێك ناوی بهێنرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ژیاندابێت و ئاماده‌یی فیزیكی به‌رده‌وامی هه‌بێت، كه‌سێك به ماوه‌یه‌كی كه‌می خه‌باتی نهێنی و به كه‌متر ساڵ و نیوێك پێشمه‌رگایه‌تی ببێته كاریزمایه‌كی هێنده گه‌وره!.
باسكردن له كاك ئارام وه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس، وه‌ك رۆشنبرو سیاسه‌تمه‌دار، وه‌ك رێكخه‌ره‌وه و رابه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵه‌ی دوای ترازان و هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌وه‌ی شۆڕش له‌ناوخۆی وڵات و زۆر سه‌روه‌ریی دیكه، باسێكی ئاوا توانا‌و ئاستێكی گه‌وره‌و تێگه‌یشتنێكی قووڵی رۆشنبیری و به‌ئاگای ده‌وێت، هه‌نگاوی له‌و جۆره جورئه‌تی ده‌وێت، كاری وتارێك و كتێبێك و نووسینێكی ئێمه مانان نییه، ئه‌وه‌شی ده‌یڵێین و ده‌ینووسین له‌باره‌یه‌وه‌وه، ته‌نها خستنه‌ڕووی هه‌ستێكی خۆشه‌ویستانه‌یه بۆ ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه‌ی قۆناغێكی هه‌ستیاری خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریمان.
شه‌هید ئارام
له دایكبووی ساڵی 1947ی گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندیی شاری سلێمانی، ساڵی 1953 له سلێمانی خراوه‌ته به‌ر خوێندن، ساڵی 1964 له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه به‌ڵام به هۆی كزیی چاوییه‌وه نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خوێندن له‌و كۆلێژه، ساڵی دواتر له كۆلێژی بازرگانی وه‌رگیرا و ساڵی 1970 ته‌واویكرد.
له ته‌مه‌نێكی زۆر لاوێتییه‌وه په‌یوه‌ندیكردووه به یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
له لێكترازان و دابه‌شبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌ر دوو باڵدا، كاك ئارام به هۆی بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتنخوازانه‌یه‌وه، پشتگیریی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی كرد.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان له ساڵی 1970دا ده‌ستی به تێكۆشان كردووه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا، پاش یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی؛ له ساڵی 1971 كرایه ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی به‌غدای یه‌كێتییه‌كه و ساڵی دواتر كرایه به‌رپرسی به‌شی رووناكبیری و راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی لاوان.
ساڵی 1972 له رۆژنامه‌ی (هاوكاری) وه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس دامه‌زراوه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵیدا له رێی نووسینه‌وه بانگه‌شه بۆ بیر‌و بۆچونه ئایدیۆلۆژییه‌كانی بكا، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا له‌گه‌ڵ چه‌ند رۆشنبیرێكدا به‌شدار بوو له وه‌رگێڕانی نووسینه‌كانی سه‌رۆكی كۆریای باكور كیم ئیل سۆنگ بۆ سه‌ر زمانی كوردی.
ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد و رژێمی به‌عسدا په‌یوه‌ندیی به شۆڕشه‌وه كرد،
پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش له ساڵی 1975، گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی‌و به گرێبه‌ست له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی دامه‌زرا، له‌و قۆناغه‌دا زۆر به چڕی سه‌رقاڵی كاركردن بوو له رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌راندا.
پاش ئه‌و گورزه‌ی كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عس له كۆتایی ساڵی 1975 له رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانیان وه‌شاند، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامان و كادیره‌كانی رێكخستن گیران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان ناچار بوون خۆیان بشارنه‌وه، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه بۆ خۆده‌ربازكردن له شاڵاوی راوه‌دونان و گرتن، روویان كرده ئێران به‌و مه‌به‌سته‌ی كه له ئێران رێوشوێنێكیان چنگ كه‌وێ به‌هۆیه‌وه بگه‌نه سوریا، به‌ڵام هه‌موویان له ناو ئێران ده‌ستگیركران و دواتر راده‌ستی عیراق كرانه‌وه، به‌مجۆره كۆمه‌ڵه به‌بێ سه‌ركردایه‌تی مایه‌وه.
له مانگی یه‌كی 1976 كاك ئارام له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌لا به‌ختیار و عه‌بدولڕه‌زاق محەمەد عومه‌ر و ئازاد هه‌ورامی و سالار عه‌زیز كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كانیان پێكهێنا بۆ رێكخستنه‌وه‌و خستنه‌وه سه‌ر پێی كۆمه‌ڵه و له ئه‌نجامیشدا توانیان كۆمه‌ڵه له تیاچوون بپارێزن.
له‌و قۆناغه‌دا كاك ئارام وه‌ك سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان سه‌كردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كردووه و درێژه‌یدا به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سوریا بۆ هه‌ماهه‌نگی له پێناو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كدار له كوردستان.
له ناوخۆی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌ی چه‌كداری كردووه بۆ شاخ، هه‌ر ئه‌وساڵه (1976) بۆخۆیشی سلێمانیی به‌جێ هێشت و له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیی ده‌ستپێكرد.
ساڵی 1977 له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ رۆژنامه‌ی (ئاڵای شۆڕش)ی ده‌ركردووه.
رۆژی 31/1/1978 له‌گوندی ته‌نگیسه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ به‌ده‌ستی جاش شه‌هیدكرا.