ئه‌مساڵ 45 ساڵه له دوا رۆژی مانگی یه‌كه‌می ساڵدا، له جێی به‌فرو باران خه‌م و په‌ژاره و ماته‌مینی ده‌بارێ خامۆشی هه‌موو كوردستان داده‌گرێت و هاوڕێیانی شه‌هیدی سه‌ركرده ئارام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی زۆردا به‌ره و گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به قه‌ره‌داغ ده‌بنه‌وه بۆ سه‌ر مه‌زاری شاسواری خه‌بات، شاسواری فكر و شاسواری هه‌ڵگیرسێنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ، شاسواری شه‌هیدان ئارامی سه‌ركرده.
ئاله‌م رۆژه‌دا ئارام شه‌هیدكرا، كوردستان ره‌ش ده‌پۆشێ بۆ شه‌هیدبوونی سه‌ركرده‌یه‌كی جوانه‌مه‌رگی كورت ته‌مه‌نی له شۆڕشی نوێ‌دا، ئاله‌م رۆژه‌دا داربه‌ڕوی سووتاو، كانی كوێره‌وەكراو، گوندی وێرانكراو، لووتكه‌ی چیاكان منداڵه بێ باوك و دایكه‌كانی دوای ئه‌نفال ده‌گرین و هاوار بۆ رۆحه سپییه‌كه‌ی ئارامی سه‌ركرده ده‌كه‌ن، ئه‌وەنده ده‌گرین هه‌تا فرمێسك له چاویان ده‌بڕێت .
كوردستان زۆر تاریكی و ته‌مومژی به‌سه‌ر هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و رۆژه نه‌بووه كاك ئارامی تیا شه‌هیدبووه، ئه‌و رۆژه زریان هه‌ڵیكرد ته‌نگیسه‌ر خه‌ڵتانی خوێن بوو، هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و رۆژه باڵنده‌كان تار نه‌بوون به‌ئاسماندا به‌دوای رۆحه سپییه‌كه‌ی سه‌ركرده‌ی كورد كه‌وتن.
هه‌رگیز ئه‌وه‌نده ئه‌و رۆژه گریان چڕ و هه‌ناسه سارد‌و سڕ نه‌بوو، ئه‌و رۆژه ده‌نگ به‌رز بۆوه بۆ شاخی گڵه‌زه‌رده و سه‌گرمه‌و به‌رانان و پیره‌مه‌گرون، له‌وێوه بۆ گشت كوردستان: ئارامی سه‌ركرده، ئارامی خه‌مخۆری ره‌نجده‌ران شه‌هید بوو.
به‌ڵێ، ئارام چراوگی ئازادی و زه‌نگی كوردایه‌تی بوو، جۆگه بوو بۆ گونده‌كان مانگه‌شه‌و بوو بۆ كاروانی و پێشمه‌رگه‌كان، قاره‌مانی رۆشنبیری شاخی نه‌جوڵاوی به‌رده‌م فاشییه‌كان بوو، ئارام سه‌ركرده‌و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی شۆڕشی نوێ بوو، له دروستبوونی شۆڕش پێشمه‌رگه‌بوو، له لانكه‌ی ئازادی چاوی هه‌ڵهێنابوو، له خێزانێكا هاتبووه دنیاوه و په‌روه‌رده كرابوو، خانه‌قای ده‌روێشانی كوردایه‌تی بوو.
دڵی كاك ئارام په‌ناگه‌ی نهێنی و قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی بوو، له‌دڵ و ده‌روونیدا كوردایه‌تی وه‌ك داربه‌ڕوه‌كان ره‌گی داكوتیبوو، مێژووی شۆڕشی نوێ له به‌رنامه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌و هاوڕێكانی به‌كوانووی جۆشی كوردایه‌تی جۆشدرابوو، په‌له‌یان بوو بۆ مه‌رگ.
ئه‌وان شۆڕشی نوێیان پێناساندین تا ئارام و هاوڕێكان نه‌چوونه‌شاخ، شاخ و شۆڕشمان نه‌ناسیبوو، فێری كردین چۆن شاخ و شۆڕش و شۆڕشگێڕمان خۆش بوێت.
ئه‌وكاته‌ی شۆڕشی ئه‌یلول هه‌بوو كاك ئارام پێشمه‌رگه‌بوو، له‌شۆڕشی نوێ سه‌ركرده‌بوو تا دواپله‌ی شۆڕشگێڕی به‌ده‌ست هێناو شه‌هیدبوو.
ئه‌مڕۆ له 45 ساڵیادی شه‌هیدبوونی له به‌رده‌م مه‌زاری پیرۆزی وه‌ستاوین، سه‌رنه‌وی ده‌كه‌ین هه‌روه‌ك چۆن نه‌و نه‌مامێك له به‌رده‌م زریانێك ده‌چه‌مێته‌وه ده چه‌مینه‌وه و دوای لێبووردن له رۆحه سپییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین گه‌ر (نه‌كرابێ، نه‌توانرابێ، رێنه‌درابێ) ئاوات و خۆزگه‌كانی بگه‌یه‌نینه دوامه‌نزڵ و كورد‌و خاك و نه‌ته‌وه، ئازاد‌و ئارام و سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین.
شه‌هید ئارام شۆڕشی بۆ خۆی و كه‌سوكاری نه‌كردو بۆ كوردوخاك و ئازادی ته‌نها گیانی شك ده‌برد ئه‌ویشی به‌خشی و به‌خشراویش وه‌رناگیرێته‌وه، دوای خۆی خانه‌واده‌یه‌كی به‌ڕێزی جێهێشت وه‌ك خه‌ڵك ده‌ژین.
كوردستان به‌شاخ و شاره‌وه، به چوار فه‌سڵه‌ی ساڵه‌وه، به باخ سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌ویییه‌وه كاك ئارام و هاوخه‌باته‌كانی پارێزه‌ری بوون بۆ خه‌ڵكیان جێهێشت نه‌ك بۆخۆیان، بۆیه هه‌میشه زیندوون و نامرن و تاجی سه‌رن و یاد ده‌كرێنه‌وه.