״جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان״

09:17 - 2023-02-05
عیراق
315 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، كۆبوونەوەیەكی باڵا لە كۆشكی حكومەت بەڕێوەچوو، كە پێكهاتبوو لە سەرۆك كۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران،  محەمەد رێكان حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، دادوەر فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
لە كۆبوونەوەكەدا، دۆخی سیاسیی وڵات و گرنگترین ئەو مەسەلەیانەی كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە تاوتوێكرا، هەروەها بەرەوپێشبردنی كارنامەی حكومەت و جێبەجێكردنی داواكاریی هاووڵاتیان لە خزمەتگوزاری و باشتركردنی دۆخی ژیانیان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.
لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگترین ئاستەنگە ئابوورییەكان و ئەو رێوشوێنانە كرا كە بۆ چارەسەركردنیان گیراونەتەبەر، بە شێوەیەك كە زامنی پاراستنی ژیانی توێژی هەژاران و كەمدەرامەتان بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان