هه‌رێز جه‌مال
له وڵاتی مه‌غریب ، یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان ده‌ستیپێكرد كه بڕیاره ركابه‌رییه‌كانی تاوه‌كو 11ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه راسته‌وخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهانه‌و له ئه‌جێندای به‌رده‌وامی گه‌وره‌ترین یه‌كێتیی وه‌رزشیه له جیهان.
یاری كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلی پاڵه‌وانی یانه‌كانی ئه‌فریقیاو ئۆكلاند سیتی نوێنه‌ری ئۆقیانیا بوو تێیدا ئه‌هلی میسری به سێ گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .
بڕیاریشه به‌م خشته‌یه ته‌واوی یارییه‌كانی تری پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رێوه‌بچێت.
4-2-2023
یاری ئه‌هلی × سیاتل ساوندرز
ویداد - هیلال
7-2-2023
براوه‌ی یاری 3 × فلامینگۆی به‌رازیلی
8-2-2023
براوه‌ی یاری 2 × ریال مه‌درید
11-2-2023
یاری دیاریكردنی پله‌به‌ندی سێیه‌م
یاریی كۆتایی و ده‌ستنیشانكردنی پاڵه‌وان
لەساڵی 2025 ەوە، جامی جیهانی یانەکان فۆرمێکی نوێ وەردەگرێت بە بەشداری 32 یانه ده‌بێت و 4 ساڵ جارێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان ڕوونیکردەوە کە ئامانج لەم سیستەمە نوێیە ئەوەیە پاڵەوانێتییەکە سەرنجڕاکێشتر بێت و داهاتی فیفا زیاتر بەرز بکاتەوەو پێشبینی دەکات ئەم داهاتانە بۆ ماوەی نێوان ساڵانی2022 بۆ 2026 بگاتە نزیکەی 11 ملیار دۆلار.
ئەم بڕیارە لەلایەن دەزگا وەرزشییەکانەوە ڕەخنەی لێ‌گیرا، دیارترینیان یه‌كێتیی نێودەوڵەتی یاریزانانی پیشەگەری تۆپی پێی (FIFPRO) بوو، کە بە سەرسوڕمانەوە ئاماژە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی فیفا دەکات سەبارەت بە خشتەی یارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ تۆپی پێی پیاوان کە ڕەنگە لێکەوتەی خراپی لەسەر تەندروستی و ئاستی یاریزانان هەبێت.
هەروەها کۆڕبەندی خولەکانی جیهانی (WLF) ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و پێشبینی دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی کرد بۆ ئابووری تۆپی پێ و تەندروستی یاریزانەکان، چونکە خشتەی یارییەکان بارگرانی لەسەرە بەهۆی پێشبڕکێی درێژخایەنی ناوخۆیی و هەمیشە لە گەشەکردندایە و ئه‌م بابەتە ڕەنگە فشار و قەرەباڵغی لە یارییەکاندا دروست بکات، مەترسی ڕێژەیەکی بەرزی پێکان بۆ یاریزانەکان زیاد بکات.