كەنەدا یەكەم تانكی لیۆپاردی رەوانەی ئۆكرانیا كرد

12:14 - 2023-02-05
جیهان
274 جار خوێندراوەتەوە


ئانیتا ئاناند وەزیری بەرگری كەندا رایگەیاند، وڵاتەكەی یەكەم تانكی جۆری لیۆپارد2ی رەوانەی ئۆكرانیا كردووە، وتیشی، بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوكاری لۆجستی بۆ سوپای ئۆكرانیا تاكو سەركەوتن بەدەستبهێنن.
ناردنی ئەو تانكانە لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا بڕیاریانداوە تانكی لیۆپارد 2 رەوانەی ئۆكرانیا بكەن، ئەوەش دوای رەزامەندی ئەڵمانیا.
تانكی لیۆپارد 2 دروستكراوی ئەڵمانیایە، لە ساڵی 1979 خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە، خێراییەكەی 68 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا و هاوەنی 120 ملیمی لەسەرە.
ئێستا هەریەك لە نەمسا، دانیمارك، هۆڵەندا، نەرویج، سویسرا، سوید، ئیسپانیا، فنلەندا، پۆڵەندا، یۆنان خاوەنی ئەم جۆرە تانكەن.
سەرچاوە:
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان