كونسوڵخانەی ئەمریكا: تیمی پارێزەرانی بادینان لە ژێر هەڕەشەی مردندا بوون

12:20 - 2023-02-05
جیهان
297 جار خوێندراوەتەوە

 كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پیرۆزبایی لە تیمی پارێزەران لە لیژنەی بەرگریكردن لە دەستگیركراوانی بادینان كرد، كە خەڵاتی جیهانی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی مرۆڤیان وەرگرت لەلایەن نووسینگەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و كاری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە. 
لە پەیجی رەسمی فەیسبووك، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاندووە، تیمی بەرگریكردنی پارێزەران خزمەتی بریكارەكانیان كرد و برەویان بە سەروەری یاسادا لە ژێر كاریگەری مەترسی زۆری كەسی و پڕۆفیشناڵی لەوانەش ترساندن و هەراسانكردن و هەڕەشە نادیارەكانی مردن.
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، ئامانجیان لە عیراق و هەرێمی كوردستان هاوكاریكردنی هاوبەشە عیراقییەكانە بۆ بەهێزكردنی پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە ناویشیاندا دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە.
 كونسوڵخانەی ئەمریكا پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەك لە (بەشدار حەسەن و رێڤینگ یاسین، رەمەزان ئەرتیشی، كامەران تەها، شۆڕش كەریم، رێباز وسو،  كارزان ڕەشید و فەرەیدون فازل لە لیژنەی بەرگریكردن لە گیراوەكانی بادینان) كرد بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.
 بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ رۆژی 1ی شوباتی ئەمساڵ لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتەكەی پێبەخشرا.
ساڵانە دوو كەس ئەو خەڵاتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وەردەگرن، كە یەكێكیان ئەو پارێزەرە كوردە بوو، كە لە ناو زیاتر لە 600 سی ڤی لەسەرتاسەری جیهانەوە هەڵبژێردران، كە لەرێگەی باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكاوە بۆ وەزارەتی دەرەوە نێردرابوون.
 سەرچاوە:

بابەتە پەیوەندیدارەکان