ئەو بەلەمەی لە یۆنان بە 45 سەرنشینەوە ژێر ئاوكەوت زۆبەیان رزگاركران

10:55 - 2023-02-05
جیهان
336 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشكرایكرد، بەلەمێك كە 45 كۆچەری لەسەر بووە لە دەوروبەری  ناوچەی پاندلی لە ئاوەكانی یۆنان رزگار كراوە، كە گوندێكی بچووكی ماسیگرتنە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی لێرۆس، بەپێی زانیارییەكانی دەزگای لووتكە، 41 كەس رزگاركراون رزگاربووەكانیش دەڵێن، ژمارەیان 45 كۆچەر بووە. 
ئاماژە بەوەشكراوە، تەنها 4 تەرم دۆزراونەتەوە، كە دوو منداڵی كوڕی تەمەن 5 ساڵ و كچێكی تەمەن 4 ساڵ و ژنێكن، كە تەمەنی لەنێوان 17ساڵ بۆ 20 ساڵە و ناسنامەی هیچ یەكێك لە كۆچەرەكان ئاشكرا نەكراوە.
هەر بە پێی زانیارییەكان، یەكێك لە رزگاركراوەكان، كە منداڵێكە باری تەندروستی ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

سەرچاوە:
دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان