دواین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزكەی توركیا و سوریا

12:55 - 2023-02-06
جیهان
333 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر رۆژئاوا و باكووری كوردستان، توركیا و سوریای هەژاند بەهۆیەوە سەدان كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەكان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە رۆژئاوای كوردستان و سوریا 320 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە باكووری كوردستان و توركیا 284 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە سوریا و توركیا سەدان خانو و باڵەخانە داڕماون و دەرهێنانی تەرم لەژێر داروپەردوی بینا رووخاوەكان بەردەوامە.
سەرچاوەكان باس لەوەدەكەن، بوومەلەرزەكە لە قوبرس، لوبنان، سوریا، ئوردن، عیراق و میسر هەستی پێكراوە.
سەرچاوە:
سومریە نیو

بابەتە پەیوەندیدارەکان