تاهیر ئیبراهیم
جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا رایگەیاند كە یەكێتییەكەیان ناوەندێكی تایبەتمەند بۆ كۆكردنەوە و شیكردنەوەی هەڕەشەكانی زانیاری و دەستكاریكردنی زانیاری دادەمەزرێنێت.
لەمیانی كۆنفرانسێكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی ناڕاست، بۆرێل زیاتری وتووە: ئەم ناوەندە رێگە بە هاوبەشكردنی زانیاری و ئەزموون و زانیاری دەدات لە نێوان پسپۆڕان و شرۆڤەكاران، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەڕی زانیاری درێژخایەن و ئەوروپا پێویستییان بە پەرەپێدانی ئامرازەكان هەیە لەم رووەوە.
بۆرێل روونیشیكردۆتەوە، ئەو پڕۆگرامە بەرگرییەی كە یەكێتی ئەوروپا پەسەندی كردووە بەناونیشانی «كۆمپاسی ستراتیژی»، دابینكردنی ناوەندێكی زانیاری تایبەتمەندە بە ئامانجی پاراستنی كۆمەڵگە ئەوروپییەكان لە زانیاری چەواشەكارانە.
بۆرێل جەختی لەسەر پێویستیی بەرزكردنەوەی وەبەرهێنانەكان لە بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی ناڕاست لە سەرانسەری جیهاندا كردۆتەوە.