توانەوەی دەریاچە بەستووەكان هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن هاووڵاتی دەكات

12:25 - 2023-02-08
جیهان
300 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئاشكرایكردووە، توانەوەی دەریاچە بەستووەكان، كە دەبێتەهۆی دروستبوونی لافاوێكی مەترسیدار،  هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن هاووڵاتی لە جیهاندا دەكات.

توێژینەوەكە، كە لایەن گۆڤاری" پەیوەندییەكانی سروشت"ەوە بڵاوكراوەتەوە، رووداوەكەی بە"لافاوی تەقینەوەی دەریاچە بەستووەكان" ناوبردووە، باسی لەوەكردووە، لەو 15 ملیۆن كەسەی لەژێر مەترسی ئەو رووداوە سروشتییەدان، هاووڵاتیانی هیندستان، پاكستان، پیرۆ، چین نیوەی ئەو ژمارەیە پێكدەهێنن. 

توێژینەوەیەكی دیكە ئاشكرایكردووە، زیاتر لە 150 تەقینەوەی سەهۆڵبەندان لە سەردەمی نوێدا تۆماركراوە و دەڵێت، ئەم مەترسییە بە دەگمەن ئەمریكییەكان و ئەوروپییەكان بیری لێدەكەنەوە، لەكاتێكدا ملیۆنان كەس 10 كیلۆمەتر لە دەریاچە بەستووەكانەوە دوورن و ژیانیان لەمەترسیدایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ساڵی 1941 بەهۆی لافاوی دەریاچە سەهۆڵبەندانەكانەوە لە پیرۆ، 1800 بۆ 6000 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.


سەرچاوە: السومریة

بابەتە پەیوەندیدارەکان