خولی لاوانی یانەکانی عیراق ده‌ستپێده‌كات

09:14 - 2023-02-09
وەرزش
441 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف 

لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی عیراق لە بەغدا بەئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێ و نوێنەری سەرجەم یانە بەشداربووەکان، تیروپشکی خولی لاوانی یانە نایابەکانی عیڕاق بۆ وەرزی 2022-2023 راکێشرا، کە (22) یانە بەشداريی تیادا دەکەن. 
یانە بەشداربووەکان دابەشکران بە سەر دوو گرووپدا، هەر گرووپێك (11) یانە لە خۆدەگرێت، گرووپی یەکەم پێكهاتووه‌ له‌  یانەکانی (نەورۆز، زاخۆ، زەورا، شورتە، ئەمانەی بەغدا، نەفت، حدود، کەرخ، سناعە، کارەبا و هه‌ولێر). 
گرووپی دووەمیش پێکهاتوون لە یانەکانی (قوەجەوی‌، تەڵەبە، مینا، نەفتی بەسرە، نەفتی میسان، ناسریە، قاسم، میسان، نەفتی وەسەت، دیوانیە، نەجەف)
هەر لە مەڕاسیمەکەدا، رۆژى 2023/2/15 دەستنیشان کرا وەکو یەکەم رۆژی دەست پێکردنی خولەکە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان