بەهۆی ئەنفلۆنزای وەرزییەوە 18 هەزار كەس لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە

11:07 - 2023-02-11
جیهان
241 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری ئەمریكا بۆ كۆنترۆڵكردن و پاراستن لە نەخۆشییەكان ئاشكرایكرد، لەم وەرزەدا بەهۆی ئەنفلۆنزاوە، لانیكەم 18 هەزار هاووڵاتی ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە، 25 ملیۆن تووشبووش بە پەتاكە تۆمار كراوە. ئەو سەنتەرەی ئەمریكا باسی لەوەشكردووە، هەر بەهۆی ئەنفلۆنزای وەرزییەوە 280 هەزار كەس لە نەخۆشخانەكانی ئەمریكا خەوێنراون، 160 منداڵیش بەهۆی تووشبوون بە پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە. سەنتەرەكە پێشنیازی ئەوەشیكردووە، هەموو ئەوانەی تەمەنیان لەسەروو شەش مانگەوەیە ڤاكسینی ساڵانەی ئەنفلۆنزا وەربگرن.

سەرچاوە: sputnikarabic

بابەتە پەیوەندیدارەکان