بەهۆی بوومەلەرزەكەوە ژمارەیەك نەهەنگ خۆیان هەڵداوەتە كەناراوەكانی قوبرسەوە

02:00 - 2023-02-11
جیهان
347 جار خوێندراوەتەوە

بەشی توێژینەوەی كێڵگەی ماسی و ژیانی دەریایی لە قوبرس ئاشكرایكرد، لە بەشی باكووری كەناراوەكانی قوبرس ژمارەیەك نەهەنگ بەمردوویی دۆزراونەتەوە، ژمارەیەكی دیكە رزگاركراون  و خراونەتەوە ناو دەریا.

یانیس ئیوانۆ توێژەر لە بەشی توێژینەوەی كێڵگەی ماسی و ژیانی دەریای لە قوبرس ئاشكرایكردووە، نەهەنگەكان سیستمێكی تایبەتیان هەیە، كە كاریگەری ژاوەژاوی دەریاییان لەسەرە.   

خۆهەڵدانی ئەو نەهەنگانە بۆ كەناراوەكانی قوبرس، هاوكاتە لەگەڵ روودانی بوومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردووی توركیا و سوریا، كە هەزاران كەس بوونە قوربانی، هەربۆیە توێژەران گومان دەكەن خۆهەڵدانی نەهەنگەكان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بوبێت.

سەرچاوە:
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان