سەرۆک کۆمار: پێویستە بەزووترین کات بودجە پەسەند بکرێت

04:16 - 2023-02-11
عیراق
323 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، پێویستە بەزووترین کات پڕۆژەی بودجە پەسەند بکرێت و لە سێ مانگی داھاتووشدا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت.
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوەکرد، کارنامەی ئێستای حکومەتی عیراق قبوڵکراوە و پێشوازیی لێکراوە، جدیەتێکیش ھەیە بۆ جێبەجێکردنی.
وتیشی: لەبارەی ھەرێم و بەغدا ناکۆکیی و ململانێ لاوەکییەکان ئەنجامی ئەرێنیان لێناکەوێتەوە، ئێستا پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغدا باشن و ھەوڵی زیاتر پتەوکردنی دەدەین، کێشەش ھەیە و ھەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین.
سەرۆک کۆماری عیراق باسی لەوەشکرد، پێویستە لە سێ مانگی داھاتوودا پڕۆژەیاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن، ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا و تەنانەت ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەجدییەوە کاردەکات بۆ چارەسەری کێشەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان