نیوزلەندا ئامادەکاریی بۆ زریانی گەرمی گابرێل دەکات

10:07 - 2023-02-12
جیهان
237 جار خوێندراوەتەوە

ئازاد ئیبراهیم
نیوزلەندا ئامادەکاریی دەکات بۆ خۆپارێزی لە زریانێکی سەخت کە هەڕەشەی روبەڕوبوونەوە لە بەشێک لە وڵاتەکەی دەکات، ئەمەش لە دوای لافاوی پێوانەییەوە دێت کە لە رۆژانی رابردوودا زیانی زۆری بە وڵاتەکە گەیاندووە.
دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێشبینی دەکەن زریانی گەرمی گابرێل لە دوورگەی باکووری وڵاتەکە دەستپێبکات کە ئەگەری هەیە بایەکی بەهێز و بارانێکی بەخوڕتر بەدوای خۆیدا بهێنێت و زەرەرێکی گەورە بەر ئەو وڵاتە بکەوێت.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشدارییان بە هاووڵاتیان داوە بۆ چەند رۆژێک خۆراک کۆبکەنەوە و لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
هاووڵاتیان ترسێکی زۆریان هەیە لە زریانی گەرمی گابرێل، بۆیە دوێنی شەممە  دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا دەیان هەزار کیسی خۆڵیان دابەشکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان