هه‌رێز جه‌مال
فيفا به ره‌سمی لیستی كۆتایی پاڵێوراوه‌كانی بۆ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵی بڵاوكرده‌وه كه بڕیاره رۆژی 27/2/2023 له مه‌راسیمێك براوه‌كان ئاشكرا بكرێن.
بۆ باشترین یاریزانانى كوڕان، هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و كیلیان مپاپێی فه‌ره‌نسی و هاوتیمی لیۆ له پاریس ركابه‌ری كه‌ریم بنزێمای گۆڵكاری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌كه‌ن.
مێسی به پێی پێشبینیه‌كان چانسێكی به‌هێزتری له دوو ركابه‌ره‌كه‌ی تری هه‌یه پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی كرد بۆ بردنه‌وه‌ی جامى مۆندیالی 2022ـى قه‌ته‌ر.
له‌سه‌ر ئاستی كچانیش هه‌ریه‌كه ئه‌لیكسیا بوتیاسی ئیسپانی و بێ‌س مێدی ئینگلیزی و ئه‌لیكس مۆرگانی ئه‌مریكی ركابه‌ری ئه‌و نازناوه تاكه كه‌سیه ده‌كه‌ن.
بۆ راهێنه‌رانیش پاڵێوراوه‌كان پێكهاتوون لە کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، سکالۆنی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، شانبه‌شانی پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی و و راهێنه‌رى كچانیش ویگمان و بۆمپاستۆروسوندهاگ پاڵێوراوى كۆتایین.
خه‌ڵاتی ده‌ستكێشی ئاڵتونیش بۆ باشترین گۆڵپارێزیش له نێوان هه‌ریه‌كه له ئیمیلیانۆ مارتێنزی ئه‌رجه‌نتینی و باشترین گۆڵپارێزی مۆندیال و تیبۆت كۆرتوای گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكاو یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی‌هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب ده‌بێت.
خه‌ڵاتی پوشكاشیش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵ له نێوان گۆڵه‌كانی دیمیتری پایێتی فه‌ره‌نسی، ڕیچارلیسۆنی به‌رازیلی و مارسین ئۆلێسکی پۆڵه‌ندییه براوەی ئه‌م خەڵاتە بە پشتبەستن بەدەنگی هاندەرانی سەرتاسەری جیهان دیاری دەکرێت.