خولی‌ فوتساڵی‌ كچان ده‌ستپێده‌كات

11:18 - 2023-02-12
وەرزش
315 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف 


بەبەشداری تیپه‌كانى 8 یانە، تیروپشکی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵ  كرا. 
یانەکان بەسەر دووگروپدا دابەشکران، گروپی یەکەم
 ( ئافرەتانی هەولێر ،  زانکۆی سەڵاحەدین ، دوکان، یانەی زاخۆ،   
گروپی دووەمیش( سەید سادق ، بابان ،  رەواندزو قەڵادزێ)  له‌ خۆده‌گرێت و سیستمی‌ یارییه‌كانیش ‌دوو قۆناغه‌  یەکەم و دووەمی گرووپەکان سەردەکەوون بۆ چوارگۆشەی زێڕین سه‌رده‌كه‌ون. 
دواتر له‌ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینيشدا ، یەکەمی گروپی یەکەم لەگەڵ دووەمی گروپی دووەم و یەکەمی گروپی دووەم لەگەڵ دووەمی گروپی یەکەم یاریده‌كه‌ن.
بڕیاره‌ سەرجەم یارییەکان لە قۆناغی گروپەکان و چوارگۆشەی زێڕین بەشێوازی چوون و هاتن  به‌رێوه‌بچن و یه‌كه‌م جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ش رۆژی هەینی 17/2/2023 ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات به‌ مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌تۆكمه‌كردنی‌ پێكهاته‌ی‌ تیپی‌ فوتساڵیان به‌رده‌وامن و چه‌ندین یاریزانی‌ دیاری‌ كوردستان و عیراق روویان له‌ یانه‌كان كردووه‌و گرێبه‌ستیان ئیمزا كردووه‌ . 

بابەتە پەیوەندیدارەکان