هەفتەیەكی نوێی خولەكانی كوردستان

11:08 - 2023-02-13
وەرزش
132 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ

پاش ئەوەی جەولەی یەكەمی یارییەكانی خولی جامی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، رۆژی یەكشەممە 5/2/2023 خولەكانی پلەیەكی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان و خولی نایاب دەستیانپێكردەوە.
خولی پلە یەك
رۆژانی یەكشەممە تا سێشەممە 5 تا 7/2 سەرجەم یارییەكانی هەفتەی 12 ی خولی پلە یەكی كوردستانی كران، دوێنێش یەكشەممە یارییەكانی هەفتەی 13 دەستیانپێكردووەو ئەمڕۆ دووشەممە كۆتاییاندێت.
لەیارییەكانی هەفتەی 12 دا، سلێمانی ئەو هەفتەیەش یارییەكی تریشی دۆڕاند ئەمجارە بە هەولێری ركابەری بوو، خاكی سێیەمیش بە رواندز دۆڕا و دێربی راپەڕینیش بە بردنەوەی رانیە كۆتاییهات، تەواوی ئەنجامی یارییەكانی ئەو هەفتەیە بەمشێوەیە بوون:
*سێمێل×پیشەسازی  (1-1).
*خانەقین     ×    بروسك   (1-0).
*بابان         ×    رزگاری    (0-1).
*كۆیە         ×    شۆرجە  (  0-2).
*رانیە         ×     قەڵادزێ  (3-0).
*زانكۆی جیهان×     بروسك   (0-0).
*رواندز        ×     خاك     (3-1).
*هەولێر       ×     سلێمانی  (3-1).
یارییەكانی ئەم هەفتەیەش(هەفتەی 13) بەمشێوەی دەبن:
*پیشەسازی     ×  قەڵادزێ.
*هەڵۆ          ×      رانیە.
*رزگاری         ×    سێمێل.
*برادۆست      ×     كۆیە.
*خاك           ×   هەولێر.
*سلێمانی        ×زانكۆی جیهان.
*قەڵادزێ        ×    رواندز.
*بروسك         ×      بابان.
خولی نایاب
لەیارییەكانی هەفتەی 17 ی خولی نایابیشدا، سیروانی نوێ گەڕایەوە سەرسكەی بردنەوەكان و پێشمەرگەی هەولێری یەكەمیش لەبردنەوەكانی بەردەوامەو یاریی ئارارات و ئاكرێش دواخراو چوارقوڕنەی چوارەمیش بەچەمچەماڵ دۆڕاو شیروانە لەیاریگای هەندرێن یەكسان بوو دەربەنیخانی شەشەمیش لەیاریگای خۆیدا نەیتوانی لە سۆران بباتەوەو  یارییەكانیش رۆژانی سێشەممەو چوارشەممە 7 و 8/2 کران و ئەنجامەكانیان بەمشێوەیە بوون:
*دهۆك      ×سیروانی نوێ(1-3).
*سەیدسادق ×برایەتی     (1-0).
*چەچەماڵ  ×چوارقوڕنە  (1-0).
*ئارارات      ×ئاكرێ   (دواخرا).
*دەربەندیخان×سۆران      (1-2).
*پ. هەولێر  ×زاخۆ       (2-1).
*هەندرێن    ×شیروانە    (0-0).
ئەمڕۆ دووشەممەو سبەی سێشەممەش یارییەكانی هەفتەی 18 بەمشێوەیەی لای خوارەوە دەكرێن:
دووشەممە 13/2
*چوارقورنە  ×   شەقڵاوە.
*ئاكرێ       ×چەمچەماڵ.
*برایەتی    ×  پ.هەولێر.
*سیروانی نوێ×  هەندرێن.
سێشەممە 14/2
*شیروانە    × دەربەنیخان.
*سۆران      × سەیدسادق.
*زاخۆ        ×   ئارارت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان