سۆزیار یوسف
رياز مەحرەزی جەزائیری، ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی،ژماره‌یه‌كی نوێی له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆی نووسیه‌وه‌و به‌وه‌ى بووه یه‌كه‌م یاریزانی ئه‌فریقی كه زۆرترین ئه‌سیست بكات و ژماره پێوانه‌یه‌كه‌ی دیدێ درۆگبای كۆتدیڤواری و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی چێڵسیشی شكاند.
تۆماركردنى ئه‌و ریكۆرده له سه‌ر یاریگای ڤیلاپاركی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاستۆن ڤێلابوو كاتێك یانه‌كه‌ی مه‌حره‌ز توانی 3-1 یارییه‌كه له ئه‌ستۆن ڤێلا ببه‌نه‌وه‌و یاریزانه ئه‌فریقیه‌كه‌ش به جێبه‌جێكردنی ئاسیستێك ژماره‌ی ئاسیسته‌كانی گه‌یانده 55 ئه‌سیست .
رياز مەحرەز لەدایکبووی 21ی شوباتی 1991، وەک یاریزانی باڵ لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی پریمەرلیگ یاری دەکات،کاپتنی هەڵبژاردەی جەزائیریشە.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌و یاریزانه وه‌ك پیشه‌گه‌ر ساڵی 2009 بوو لەگەڵ یانەی کویمپێریۆس، لەوێ تەنها بۆ ماوەی یەک وەرز یاریی کردووە پێش ئەوەی بچێتە یانەی لۆهاڤرو له‌وێش سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، لە مانگی یەکی ساڵی 2014شدا، مەحرەز گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی ئيمزا کرد، ئەمەش یارمەتی یانەکەی دا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی ئینگلیزی و سەرکەوتن بۆ خولی نایابی ئینگلیزی لە کۆتایی وەرزی یەکەمیدا. لە وەرزی 2015-2016 خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی جەزائیری بەدەستهێنا، خەڵاتی باشترین یاریزانی ئینگلتەراى برده‌وه ، ساڵی 2018 گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی واژۆکرد و لە یەکەم وەرزیدا نازناوی پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی خولی
ئینگلتەرای له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بەدەستهێنا.