ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌دان هه‌زار كه‌س له ئیسپانیا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان و به‌وه تۆمه‌تباریان كرد كه ده‌یه‌وێت كه‌رتی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵبوه‌شێنێت به قازانجی كه‌رتی تایبه‌ت، له فه‌ره‌نساش سه‌ندیكا كرێكاری و پیشه‌ییه‌كان خۆپیشاندانیان رێكخست و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد كه به مانگرتن سیستمی وڵاته‌كه په‌ك ده‌خه‌ن ئه‌گه‌ر ئیمانۆئێل ماكرۆن له پێشنیازه‌كه‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا و سه‌رباری قه‌یرانی سووته‌مه‌نی و وزه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپادا، یه‌كێتیی ئه‌وروپا به نیازه ئه‌م زستانه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ و خۆی له داكشانی ئابووری ببوێرێت.
سه‌ندیكاكان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی فه‌ره‌نسا و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی دژی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشین، كه پڕۆژه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی ئیمانۆئێل ماكرۆنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه و پڕۆژه‌كه‌ش داوا ده‌كات ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له 62 ساڵه‌وه به‌رز بكرێته‌وه بۆ 64 ساڵ، ئێستا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزبكرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، خۆپیشانده‌رانیش دژی ئه‌و بۆچوونه‌ن و پێیان وایه ئه‌وه كاركردنه تا مردن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سه‌ندیكا كرێكاری و پیشه‌ییه‌كانی فه‌ره‌نسا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر ماكرۆن په‌شیمان نه‌بێته‌وه له پێشنیازه‌كه‌ی خۆی ئه‌وا به مانگرتن سیستمی كاری وڵاته‌كه په‌ك ده‌خه‌ن.
ژماره‌ی به‌شداربوان ناكۆكی له‌سه‌ره
قه‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كان قسه و باسی زۆری له‌سه‌ره، لۆران بیرجێ سه‌رۆكی سه‌ندیكای چاكسازی كۆنفیدراڵی رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران له ملیۆن تێپه‌ڕێت، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه، حكومه‌تیش رایگه‌یاند كه زیاتر له 10 هه‌زار پۆلیسی به‌ناو شاره‌كاندا بڵاو كردۆته‌وه بۆ رێگری له هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو، به گوێره‌ی ئاماری سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان، ژماره‌ی به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان له ملیۆن و دوو ملیۆن تێپه‌ڕێوه، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌ڵی كه‌متره له‌و ژماره‌یه، كه‌متر یان زیاتر گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ناڕازین له بڕیاره‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا مانگرتنیان ده‌ستپێنه‌كردووه و ته‌نیا هه‌ڕه‌شه‌یه.
له ئیسپانیاش رۆژی
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌دان هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان سازكرد دژی حكومه‌تی مه‌درید و حكومه‌تیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به نیازه كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شێنێت له قازانجی كه‌رتی تایبه‌ت. پێشتریش حكومه‌تی مه‌درید رووبه‌ڕووی ره‌خنه ببۆوه، به تایبه‌تی له ساڵی 2020دا، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌گیرا كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڤید 19دا كه‌رتی ته‌ندروستی گشتی له ئاستی پێویستدا نه‌بووه و كه‌میی كارمه‌ند و كادری پزیشكی‌یان هه‌بووه.
له‌بری زیادكردن، كه‌میان كردۆته‌وه
لیلیان رامیس سه‌رۆكی برینپێچه‌كانی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی ئیل مولار له مه‌درید به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووە، له‌بری ئه‌وه‌ی مووچه‌مان بۆ زیاد بكه‌ن، كه‌میان كرده‌وه، ئێمه له كاردا نوقوم بووین و هیچ پشتیوانییه‌كیشمان لێناكرێت، له راستیدا ده‌یانه‌وێ له‌ناومان به‌رن. خۆپیشانده‌ران كه له گۆڕه‌پانی بلاسا سیبیلیسی ناوه‌ڕاستی شار كۆببوونه‌وه، له‌گه‌ڵ لیلیان هاوده‌نگ بوون.
حكومه‌تی خۆجێیی هه‌رێمه‌كانی ئیسپانیا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر به‌م كێشه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌سه‌ڵاتی بودجه‌ی داوه‌ته ده‌ست حكومه‌ته خۆجێییه‌كان. ئیزابێل ئه‌یوسۆ وته‌بێژی حكومه‌تی خۆجێیی مه‌درید، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خۆپیشانده‌رانی ره‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن: حكومه‌ت كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتی پشتگوێ ده‌خات له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌رتی ته‌ندروستی تایبه‌ت.
له شاره‌كانی دیكه‌ش كراوه
ئه‌یوسۆ سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی مه‌درید، به‌ڵام رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڵێن: نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، له‌به‌رئه‌وه قسه‌كانی وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌ت جۆرێك له بچووككردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی تێدایه.
جگه لە مه‌دریدی پایته‌خت، له شاره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك سانتیاگۆ دی كۆمبۆستێلا له باكووری خۆرئاوی ئیسپانیاش هه‌زاران كه‌س له كه‌رتی ته‌ندروستی خۆپیشاندانێكیان ساز كرد كه هه‌مان مه‌به‌ست و ئامانجی هه‌بوو، له مانگی تشرینی دووه‌می رابردووش‌دا هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له رێپێوانێكی گه‌وره‌دا پشتیوانیی خۆیان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ربڕی.
له سه‌ره‌تا ئه‌م زستانه‌وه هاووڵاتیانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ناڕەزا‌ییان هه‌بووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و وزه و ناوبه‌ناو خۆپیشاندانیشیان كردووه، به‌ڵام یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌وڵی بێوچاندایه بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه ئابوورییه‌كان و له تازه‌ترین ئاماریشدا ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی ده‌ركه‌وتووه.
عه‌مباركردنی غازی سروشتی
یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێشبینی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ بۆ ساڵی 2023 به‌رزكرده‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌شوهه‌وای زستانی ئه‌مساڵ كه كه‌شوهه‌وایه‌كی مامناوه‌ندی هه‌یه، له‌گه‌ڵ پلانی پێشوه‌خته‌ی خۆیان بۆ عه‌مباركردنی غازی سروشتی بۆ كاتی پێویست، هه‌روه‌ها خۆڕاگریی بازاڕی كاری ئه‌وروپا، هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه.
كۆمیساری یه‌كێتیی ئه‌وروپا رۆژی دووشه‌مه‌ی رابردوو پێشبینی كرد گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه‌ی یۆرۆ له ساڵی 2023دا %0.9 بێت، ئه‌مه‌ش به‌رزتره له پێشبینییه‌كه‌ی پێشوو كه %0.3 بوو، هه‌رچه‌نده جیاوازییه‌كه كه‌مه، به‌ڵام به‌م به‌ره‌پێشچوونه ناوچه‌ی یۆرۆ پارێزراو ده‌بێت له داكشانی ئابووری.
هه‌ر به گوێره‌ی پێشبینییه نوێیه‌كه‌ی برۆكسل، تێكڕای هه‌ڵاوسان بۆ ساڵی داهاتوو كه‌مده‌بێته‌وه بۆ %5.6 كه به پێی پێشبینییه‌كه‌ی پێشوو %6.1 بوو، له هه‌مان كاتدا كۆمیساری یه‌كێتیی ئه‌وروپا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا كه ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كان تا ئێستاش به‌هێزن، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا هێشتا به ته‌واوی به‌سه‌ر كێشه و ئاسته‌نگه ئابوورییه‌كاندا زاڵ نه‌بووه، به‌ڵام هه‌نگاوی باشی ناوه.
40 ساڵه به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه
ئابووریی ناوچه‌ی یۆرۆ له چاره‌كی كۆتایی 2022شدا توانی خۆی له داكشانی ئابووری بپارێزێت، ئه‌و كاتیش به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان رووی دا، چونكه پێشبینی كرابوو ئابوورییه‌كه‌یان له پاشه‌كشه‌دا بێت.
له چه‌ند مانگی رابردوودا یه‌كێتیی ئه‌وروپا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی ئابووری بۆوه، ئه‌ویش به‌هۆی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیا، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و له‌پاڵیدا هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسان، به راده‌یه‌ك كه له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆ ناچار بوون سیاسه‌تی توندی بانكیی و دارایی بگرنه‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان و به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه بێهاوتایه‌ی له نرخی وزه‌دا رووی دا، له كۆتاییشدا ده‌ركه‌وت سیاسه‌ته‌كانیان به‌رهه‌م و ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، ته‌نانه‌ت له دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی كۆمیساری یه‌كێتیی ئه‌وروپاوە، یۆرۆ نزیكه‌ی دۆلارێك له‌به‌رامبه‌ر 100دۆلاری ئه‌مریكادا به‌رز بۆوه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان