هه‌رێز جه‌مال
یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌ی لێڤه‌رپولی ئینگلیزی گه‌یشته بردنه‌وه‌ی ژماره 250 له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزیه‌كه.
تۆماركردنی ئه‌و ژماره‌یه له چوارچێوه‌ی دێربی مێرسیساددا له خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را له نێوان لێڤه‌رپول و ئێڤه‌رتۆن كاتێك رێدز توانی 2-0 یارییه‌كه بباته‌وه‌و له‌و یارییه‌شدا هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌لاح و كۆدی جاكۆبۆ گۆڵه‌كانیان كرد.
یۆرگن له‌و كاته‌وه‌ی له ئه‌ڵمانیا‌وه گه‌شتی به‌ریتانیای كردووه، له 414ياريدا سه‌ركردایه‌تی لێڤه‌رپولی له ته‌واوی خوله جیاوازه‌كانی ناوخۆ‌و ئه‌وروپادا كردووه، له‌و ژماره سه‌ركه‌وتنه‌ی تۆماركردوون كه چه‌ندین نازناوی گه‌وره‌شی خستۆته هه‌گبه‌ی یانه سوورپۆشه‌كه‌وه له‌وانه‌ش خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو خولی ئینگلته‌راو جامی جیهانی یانه‌كان.