سۆزیار یوسف
کەرکوک، یەکێکە لەو شارانەی ناوبژیوانی ئاست بەرزی لە سەرجەم وەرزشەکاندا ھەیە، بهڵام له ماوهی رابردوو له رێگهی خولێكی تۆپى پێی پیاوانهوه چهندین ناوبژیوانی كچ له كاستی ناوبژیوانی یارییهكاندا بهدیكراون.
مەروا ساجد، لە دایکبووی ساڵی 2000ـە و ئێستا خوێندکاری کۆلێجی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشيیەکانە و یهكێكه لهو ناوبژیوانانهی بهشداربووه له بهڕێوهبردنی خولێك كه یانهی نهوتی باكوور رێكیخستبوو.
مەروا جگە لەوەی پاڵەوانی یارییهكانی گۆڕەپان و مەیدانه، ھاوکات یەکێکە لە ناوبژیوانهکچەکانی تۆپی پێ له یاریگای گەورەدا.
یهكێكی تر لهو كچه ناوبژیوانانهی کە یاریی نێوان شۆڕجە و سەورەی بهڕێوهبرد، عایشە عاتیفە بوو، عایشە لە دایکبووی ساڵی 1998ـە و لە خێزانێکی وەرزشیدا گهورهبوون ، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکانە، باوکیشی ناوبژیوانى نێودەوڵەتی گۆڕەپان و مەیدانە.
ھەنا شاخەوانیش كه لە دایکبووی ساڵی 2002ـە و خوێندكارى کۆلێجى پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشيیەکانە، یەکێکی دیکەیە لە ناوبژیوانه پلە سێیەکانی تۆپی پێی کەرکوک بۆ یاریگای گەورە، ھاوشێوەی مەروا و عایشەی ھاوڕێی، وەک ناوبژیوانی چوارەم یاریی نێوان لاوانی ھەردوو یانەی نەوتی باکوور و سەورەی بەرێوەبرد.
هۆكارى دەرکەوتنی ئەم سێ کچە داوەرەش بۆ هاندانى لیژنەی ناوبژیوانانی لقی کەرکوکی یەکێتی تۆپی پێی عيراق دەگەڕێتەوە.