راگەیەندراوێک لە مەڵبەندی رێکخستنی رۆژهەڵاتی کەرکوکەوە

02:00 - 2023-02-15
کوردستان
323 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەن ڕۆژی رابردوودا سوپای عیراق هەوڵی داگیرکردنی زەوی جوتیارانی کوردی دا لە گوندی تۆپزاوەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، راستەوخۆ هەڤاڵ ئاڤێستا شێخ محەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی (18)ی رێکخستنی رۆژهەڵاتی کەرکوک سەردانی گوندی ناوبراوی کرد و لە کۆبوونەوەکی جەماوەریدا بەڵێنیدا کە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئەم جۆرە هەوڵانە سەربگرێت، هەر بۆیە بۆ ئەو مەبەستە لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار کردەوە و بەهەوڵی خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق توانرا ئەو کارە رابگیرێت و شکستی پێبهێنرێت.

هەموو لایەکیش ئاگادار ئەکەینەوە کە ئێمە وەک (ی.ن.ک) بەردەوام بەرگریکار و داکۆکیکاری مافەکانی خەڵکی شاری کەرکوک دەبین و هەمیشەش لەسەر هێڵین بۆ شکستپێهێنانی ئەم جۆرە هەوڵانە لە داهاتوودا.

مەڵبەندی (18)ی رێکخستنی رۆژهەڵاتی کەرکوک

#پەرلەمانی ئەوروپا #یەكێتیی ئەوروپا

بابەتە پەیوەندیدارەکان