كچانی‌ عیراق دووه‌م بوون

09:10 - 2023-02-16
وەرزش
218 جار خوێندراوەتەوە

سۆزیار یوسف

هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ كچانی‌ عیراق پله‌ی‌ دووه‌می‌ پاڵه‌وانێتى وڵاتانى خۆرئاوای‌ ئاسیایان به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش  پاش ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌ به‌شداری‌ چوار هه‌ڵبژارده‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌  له‌ وڵاتی‌ ئو‌رده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌ڵبژارده‌ی‌ كچانی‌ عیراق كه‌ به‌شی‌ زۆری‌ یاریزانه‌كانى كورد بوون، به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ كرد كه‌ به‌ناوی‌ جامی‌ سه‌رۆكی‌ ئاسیا 
(پاڵه‌وانێتیی خۆرئاوای‌ ئاسیا) ناونرابوو ،  سیستمی‌ یارییه‌كان به‌ شێوازی‌ چوون و هاتن بوو عیراق شه‌ش یاری‌ كرد چوار یاری‌ دۆراند به‌ هندستان و ئو‌رده‌ن و دوو یاریشی‌ له‌ كوێت برده‌وه.
به‌ڵام به‌ پێی‌ سیستمی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ 
هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ ده‌ست كچانی‌ عیراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ خۆرئاوای‌ ئاسیا كه‌ 3 هه‌ڵبژارده‌ بوون، پله‌ی‌ دووه‌می‌ به‌ده‌ستهێناوه‌،ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ هندستان هه‌ژمار ناكرێت به‌و پێیه‌ی‌ له‌ به‌شی‌ خۆرئاوای‌ ئاسیا نییه‌.
ئه‌نجامی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عیراق له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو 

عیراق17 x ئو‌رده‌ن 31
عیراق 13 x هندستان 40
عیراق34 x كوێت 25
عیراق28 x ئو‌رده‌ن 20
عیراق 23 xهندستان 35
عیراق27 xكوێت 19


بابەتە پەیوەندیدارەکان