هه‌رێز جه‌مال
له چه‌ند ساڵی رابردوو وڵاتانی ئه‌وروپا به‌ده‌ر له بوونی چوندین یاریزانی كورد له وڵاته جیاجیاكانى كیشوه‌ره‌كه‌دا، له چه‌ندین یانه‌و یه‌كێتیی وه‌رزشی له بواری كارگێری و راهێنه‌ری و ته‌نانه‌ت ناوبژیوانیش چه‌ندین وه‌رزشكاری جیاوازیش ده‌ركه‌وتوون.
له دانیمارك وه‌ك ته‌نیا ناوبژیوانی باوه‌ڕپێكراو له لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌وه كوردێك به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی یارییه‌كانی خوله‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌بات ئه‌ویش ئالان عادل ساڵحه.
ئالان عادل له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستانی نوێی راگه‌یاند،من هه‌ر له منداڵیيه‌وه خولیای وه‌رزش بووم، له ئاسته ته‌مه‌نیه‌كانیش بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌م یاریم كردووه، تا له چه‌ند ساڵی رابردوودا چوومه بواری ناوبژیوانی و پاش بینیی چه‌ند خولێكی تایبه‌ت به ناوبژیوانی و بڕینی چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌و به‌رێوه‌بردنی چه‌ندین یاری دۆستانه، ئێستا قۆناغێکی نوێ لە ژیانی وەرزشی بەڕێوەدەبه‌م، وەک یاریدەدەرێکی ناوبژیوان خولی لاوان و تازەپێگەیشتووانى دانيمارك به‌رێوه‌ده‌به‌م.
ئالان عادل، كوڕی وه‌رزشكاری دێرینی شاری سلێمانی عادل سالحه‌و پێشتریش خوشكێكی ئالان له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی دانیمارك یاریكردووه.