تیپ و شۆفێرەكانی ئەمساڵی فۆرمۆلا وەن

11:05 - 2023-02-20
وەرزش
172 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

جەولەی یەكەمی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆمۆلا وەن (ساڵی 2023) مانگی ئازاری داهاتوو لەبەحرەین دەبێت و پاشان قۆناغەكانی تری بەهەر پێنج كیشوەرەكەی جیهاندا گوزەردەكەن و سەرجەم 20 قۆناغی جیاجیا بەڕێوە دەچن.
لەم راپۆرتەدا تیشكێك دەخەینە سەر تیپە بەشدارەكان و شۆفێرەكانیان كە 10 تیپ دەبن و هەر تیپەش دوو شۆفێری هەیە كە بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی جیهان دەكەن.

تیپی رێد بۆڵ
ئەم تیپە كۆمپانیای رێد بۆڵ خاوەندارێتی دەكات كە كۆمپانیایەكی زەبەلاحی خواردنەوە وزەبەخشەکان، شۆفێرەكانیش ماكس فریستابینی هۆڵەندی و سێرجیۆ پێرێزی مەكسیكییە.

تیپی فێراری 
تیپی فێراری یەكێكە لە تیپە دێرینەكانی ئەم پاڵەوانێتییە، لەوەتەی پاڵەوانێتیی ئۆتۆمبێلی فۆرمۆلا وەن دەستیپێكردووە، ئەم تیپە بەشداریی بەردەوامی هەیەو لە هیچ پاڵەوانێتییەك دانەبڕاوە، شارل لۆكێر و كارلۆس ساینز هەردوو شۆفێرەكەی ئەم تیپەن.

تیپی مارسیدیس
ئەم تیپە خاوەنی نۆ نازناوی پاڵەوانە، شەشیان یەك لەسەر یەكە، ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو بە هەردوو شۆفێری ناودار لویس هامیڵتۆن و جۆرج راسل بەشداریی دەكات.

تیپی ماكلارین
ئەمساڵ وا چاوەڕوان دەكرێت تیپی ماکلارین بەسەر كردایەتی لاندۆ نۆریس و ئۆسكار بیاستری نەك پلەیەكی باش بەڵكو پلەی یەكەمی ریزبەندیی گشتی بگرێت، بەم دواییە ئەم تیپە ئۆتۆمبێلە نوێیەكەی خۆیان نمایش كرد كە مەكینەی مارسیدیسی لەسەرە

تیپی ئەلفا رۆمیۆ
ئۆتۆمبێلێكی ئیتاڵییان هەیە و بەم دواییە نمایشیان كرد، مەكینەی ئۆتۆمبێلەكانیان بۆ پێشبڕكێیەكی شایستە دروستكراوەو بەجۆرێكە كە گیانی شۆفێرەكانی لە زۆر كارەسات دەپارێزێت.
هەردوو شۆفێری ناودار ڤالتێری پۆتاسی فینلەندی و جواین چوی چینی شۆفێرەكانی ئەم تیپەن، پۆتاس لە ساڵی 2021 –ەوە لە تیپی مارسیدیسەوە هاتۆتە ئەم تیپە، تائێستا 67 جار چووتە سەر پلیكانەكانی سەركەوتن و پلەی یەكەمی و 1787 خاڵیشی كۆكردۆتەوە، بەڵام چو لە ڕوی هێز و تواناوە ناگاتە پۆتاسی هاو تیمی و ئەو ئەزمونە گەورەیەی پۆتاسی نییە، چو 22 بەشداریی كردنی هەیەو تەنیا خاوەنی 6 خاڵە

تیپی ئەلفا تۆرێ 
ئەم تیپە ئیتاڵییە و ئۆتۆمبێلەكەیان هۆندایە، تیپەکە تەمەنی زۆر نییە لەم پاڵەوانێتییەدا، لەساڵی 2006 – ەوە بەشداریی دەكات، زۆرتر پشت بە وزەو تواناكانی شۆفێرە لاوەكان دەبەستێت.
ئەمساڵیش شۆفێری ژاپۆنی یوكی تسۆنۆدای ژاپۆنی شۆفێری پلە یەكی تیپەكەیەو دی ڤریس شۆفێری دووەمی تیپەكەیە. 

تیپی ئالبین
ئەم تیپە كۆمپانیای رینۆی فەرەنسیی خاوەنداریی دەكات، بەهۆی ئەوەوە كە هەردوو شۆفێری ناودار ئیستیبان ئۆكۆن و پیێر گاسلی شۆفێرەكانی تیپەكەن، چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ پلە باشەكانی ئەمساڵ بگرن.

تیپی هاس ئێف وەن
ئەم تیپە تازە هاتۆتە ریزی تیپە بەشدارەكانی ئەم پاڵەوانێتییەوە، ئۆتۆمبێلەكە ئەمركییەو هەردوو شۆفێر كیڤن ماگنسۆنی دانیماركی و نیكۆ هۆلكینبێرگ ئەمساڵ بەشداریی دەكات.

تیپی ئەستۆن مارتن
ئەم تیپە ساڵی 2022 ی باش كۆتایی پێهێنا، بۆیە ئەمساڵ بە ورزەو توانایەكی باشەوە دێتە مەیدان، بە تایبەتیش ئەمساڵ فیرناندۆ ئەلۆنسۆی ئیسپانی هاتۆتە تیپەكە پاش وازهێنانی سیباستیان ڤیتیڵی ئەڵمانی، لانس سترۆڵ شۆفێری دووەمی تیپەكەیە، ئەم شۆفێرە بەلجیكییەش ناوێكی دیارەو 122 بەشدارییكردنی هەیەو 194 خاڵیشی تۆمار كردووە.

تیپی ولیامس
لە كۆتایی ساڵانی حەفتاكانەوە تیپی ولیامس یەكێكە لە تیپە بەشدارەكانی ئەم پاڵەوانێتییە، ئەمساڵیش ئەلیكسەندەر ئالبۆن كە خاوەنی هەردوو رەگەزنامەی بەریتانی و تایلەندییە شۆفێری یەكەمی تیپەكەیە لەگەڵ ئەمیشدا لۆگان سارجنت شۆفێری دووەمی تیپەكەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان