چۆن دەزانی کەسێک عاشقتە؟

09:59 - 2023-02-24
هەمەرەنگ
1558 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر کەسێک وتی عاشقتم، سەعات پێجی بەیانی مەوعیدی لەگەڵ دابنێ، بڵێ هەر ئەو کاتە دەتوانم بێمە ژوان. 

ئەمەش بۆ ماوەی یەک حەفتە دووبارە بکەرەوه، ئەگەر هات ئەوە دڵنیابە راست دەکات و عاشقتە.

دەڵێن رۆژێک عاشقێک بە دڵدارەکەی وت: شەوێک سەرمان لێ بدە، وتی باشە دێم سێ شەممە دێم، وتی باشە، سەعات چەند دێیت؟ وتی مەخەوە هەر دێم. کاتێ چوو، سەیری کرد دڵدارەکەی خەوتووە، چەند دانەیەک گوێزی خستە گیرفانی و رۆیشت.

 دوایی جوابی بۆ نارد، وتی جارێ یاری بە گوێز بکە، تۆ بەکەڵکی عەشق و عاشقی نایەیت.

لە ئینستاگرامەوە،

خونچە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان