شاجوان بەجلی جەنگەوە

11:01 - 2023-02-26
هەمەرەنگ
291 جار خوێندراوەتەوە

لەم رۆژانەدا «ڤیکتۆریا ئەباناسینکۆ» شاجوانی ئۆکرانی لە رێوڕەسمی پێشبڕکێی شاجوانی هەسارەی ئاسمان کە لە ئەمریکا سازکرا، بەجلی جەنگ خۆی نمایشکرد و بووە جێی سەرنجی میدیا و بەشدارانی مەراسیمەکە، جلەکانی واتای بەرگری و بەرخۆدانیان دەگەیاند، شمشێرێک بە دەستییەوە و باڵە رەنگاوڕەنگەکانی لە شێوەی هەڵۆ و قەڵغانێکیش بەسەر سنگیەوە دیمەنێکی ورە و هیوابەخشی نیشاندا، سەرنج و نیگاکانی گوزارشتی لە بەرگری گەلەکەی دەکرد لەو جەنگە و بە ئامادەبوانی راگەیاند هەریەکە و لە پێگەی خۆیەوە دەتوانێت خزمەت بەکێشەی نەتەوە و وڵاتەکەی بکات.  
سەرچاوە: My Modern Met

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان