ئه‌كته‌ری به ئه‌زموونی بواری دراما شایی ره‌زا كه ئێستا رۆڵێكی جوان له درامای (باران) به‌رجه‌سته ده‌كات كه كه‌ناڵی كوردسات رۆژانه نمایشی ده‌كات و هه‌روه‌ها پێشتریش چه‌ندین رۆڵی بینیوه له دراما و شانۆ و فیلم نواندندا به گشتی، له‌باره‌ی دوا كاری هونه‌ری له لێدوانێكیدا به (وێبتیڤی نسێ)ی راگه‌یاند: كورته فیلمێكی نوێم هه‌یه و هه‌تا ئێستا نمایش نه‌كراوه و كارێكی تری كورته فیلمم هه‌یه كه به‌هۆی كۆرۆناوه دواكه‌وت و هه‌تا ئێستا ئه‌ویش نمایش نه‌كراوه، دوا كاریشم درامای باران بوو كه دوای خوێندنه‌وه‌ی سیناریۆكه خۆم رۆڵی پرژه‌م هه‌ڵبژارد و پێمخۆشبوو رۆڵێكی نوێ تاقی بكه‌مه‌وه.
شایی ده‌شڵێت: سه‌ركه‌وتنی من له كاره‌كانم بینه‌ر بڕیاری لێده‌دات، به‌ڵام هه‌میشه ده‌ڵێم خوا و خێزانه‌كه‌م له پشته و هێزێكی زۆرم هه‌یه بۆ به‌رگه‌گرتنی سه‌ختییه‌كان، زۆر كه‌س هه‌ن ناتوانن ئه‌و رۆڵه جیاوازه‌ی وه‌ریده‌گرن بیگه‌یه‌نن، كاتێك من هه‌ست ده‌كه‌م ده‌توانم، هه‌موو هه‌وڵی خۆمی بۆ ده‌ده‌م، له‌هه‌مانكاتیشدا من به‌خۆم ناڵێم هونه‌رمه‌ند ته‌نها ده‌ڵێم حه‌زم له هونه‌ره.
له‌باره‌ی جۆره‌كانی نواندن، شایی ره‌زا ده‌ڵێت: به‌ڕای من نواندن له شانۆ قورستره، چونكه راسته‌وخۆیه و بینه‌ر به‌رامبه‌رته، هه‌میشه‌ش وتوومه هونه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی پێبه‌خشیوم و ئه‌و فیدباكه باشانه‌ی پێم ده‌گات دڵخۆشم ده‌كات، هونه‌ر ژیانه و رۆح پێویستی به هونه‌ره به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، من چێژ له‌كاره‌كانم ده‌بینم و به‌شێكی زۆریشیان له‌كه‌سایه‌تی خۆمه‌وه زۆر دووره.
شایی ره‌زا له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و ئه‌كته‌ری بواری شانۆ‌و درامایه و كۆلێجی هونه‌ر به‌شی سینه‌مای ته‌واو كردووه‌و له‌چه‌ندین درامادا رۆڵی جیاوازی بینیوه.